پزیشكان و پسپۆڕان ڕێنوێنیی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه دوای له‌خه‌و هه‌ستان په‌رداخێك ئاوی سارد یان پله‌ی گه‌رمی نزم بخورێته‌وه چونكه سوودی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو له جه‌سته‌دا نزیكه‌ی %70 ی پێك دێنێت، بۆیه خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له پێش نانی به‌یانی گرنگه بۆ ته‌ندروستی، له خواره‌وه گرنگی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد پێش نانی به‌یان یان دوای هه‌ستان له‌خه‌و ده‌رده‌خه‌ین :
خواردنه‌وه‌ی ئاو دوای له‌خه‌و هه‌ستان باشترین ڕێی سروشتییه بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته به‌ته‌واوی له تێكڕای ژه‌هره‌مه‌نییه‌كان، هه‌روه‌ها یارمه‌تی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی گه‌ده و ڕیخۆڵه و كۆئه‌ندامی هه‌رس، له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات، یارمه‌تی كردنه ده‌ره‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ، ژه‌هر و به‌ده‌ركه‌ری گازات داده‌نرێت.
سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و وزه و خرۆشی پێویست ده‌به‌خشێت به جه‌سته بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی ڕۆژانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و باش، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی هیلاكی و ماندوویه‌تی.
به‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو داده‌نرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و قه‌ڵه‌وی ده‌ده‌ن، هه‌ستی برسێتی كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێویستی خواردنی خواردنه جۆربه‌جۆره‌كان.
ڕێژه‌ی شه‌كری ناو خوێن ڕێك ده‌خات، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات كه باشترین گیراوه بێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی خوێن ده‌دات له پیسی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌ناویدا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی و توانای به‌رگری.
جه‌سته به‌ته‌ڕی ده‌هڵێته‌وه و یارمه‌تی نه‌هێشتنی گرفته‌كانی وشكبوونه‌وه‌ی پێست و بنی قژ ده‌دات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ڕێگریكردن له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیربوون و به‌ساڵاچوونی پێستی ده‌م و چاو، ده‌ست و مل به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو، هه‌روه‌ها ڕێگری له دروستبوونی كڕێش ده‌دات له‌ناو قژدا، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌مانی خورانی سه‌رو دیمه‌نی ناشیرینی قژ.
به‌یه‌كێك له باشترینه‌كانی ئازارشكێنه دیاریكراوه‌كانی ئازار‌و گرژبوون داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت ئازاره‌كانی ماسولكه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی باشكردنی گه‌شتنی ئۆكسجین بۆ ناو خوێن، هه‌روه‌ها ڕۆشتنی خوێن بۆ ناو ماسولكه‌كان.