دایكێك دوو جار به ئۆتۆمبێل له كچه 17 ساڵانه‌كه‌ی دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای لێ كرد نه‌ڕوات بۆ قوتابخانه، كچه‌كه‌ی به بێ پرس ڕۆیشت، بێ گوێیی كرد.
"ئیبوونی وودی" ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له یه‌كێك له لادێكانی كۆڵۆمبس وڵاتی ئوهایۆ، له‌گه‌ڵ كچه17 ساڵانه‌كه‌ی ده‌ژیا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی كردبوو، دایكی سزای دا و پێی گوت كه نابێت ئه‌و ڕۆژه بڕوات بۆ قوتابخانه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كچه‌كه‌ی بێ گوێیی دایكی كرد، له یاساكانی ده‌رچوو و خۆی ئاماده كرد و به‌ره‌و قوتابخانه ڕێی گرته به‌ر، ئیبوونیش به‌م كاره‌ی كچه‌كه‌ی زۆر تووڕه بوو، بڕیاری دا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كچه‌كه‌ی بهێنێته‌وه ماڵه‌وه.
ئیبوونی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دوای كچه‌كه‌ی كه‌وت، له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو تووڕه‌یی و سترێسه‌ی له‌سه‌ری بوو، كۆنتڕۆڵی خۆی له ده‌ست دا، له پێشه‌وه له كچه‌كه‌ی دا، كاتێك ویستی بگه‌ڕێته‌وه دواوه‌ش دووباره خۆی پێدا كێشایه‌وه، به ته‌واوه‌تی كچه‌كه‌ی بریندار كرد و هه‌ندێك شوێنی جه‌سته‌ی شكاند.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش بڵاو بووه‌ته‌وه، ئیبوونی كچه برینداره‌كه‌ی له باوه‌ش گرت و بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی برد، به مه‌به‌ستی تیماركردنی به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ی برد له جیاتی نه‌خۆشخانه، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پۆلیسی كۆڵۆمبس به تۆمه‌تی هه‌وڵی كوشتی و ئازاردانی كچه‌كه‌ی گرتیان.