گیراوه‌ی ته‌مریندی "ته‌مه‌ر هیندی" به یه‌كێك له گیراوه باوه‌كان داده‌نرێت، به تایبه‌تیش بۆ دوای ژه‌می ئێواران به‌كار ده‌ھێنرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه به‌وه ناسراوه بڕێكی زۆر له ئاو به جه‌سته ده‌دات، هه‌روه‌ها خانه‌كانی جه‌سته نوێ ده‌كاته‌وه و ھه‌ستكردن به تینوویه‌تی ناهێڵیت و چه‌ندان سوودی ته‌ندروستی تری هه‌یه.
سووده ته‌ندروستییه‌كانیش ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
به سه‌رچاوه‌ی چه‌ندان جۆری ڤیتامینه‌كان داده‌نرێت، ھه‌روه‌ھا چه‌ندان توخمه كانزای تێدایه، بۆیه ماده خۆراكییه‌كی ته‌واو به جه‌سته ده‌دات، به‌ھۆی بوونی ترشه جۆراوجۆره‌كان، ئازاری سك ناھێڵێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ئازاره‌ی له ئه‌نجامی قه‌بزی تووشی ده‌بن.
گیراوه‌ی ته‌مەرهیندی یارمه‌تی حه‌وانه‌وه‌ی ماسولكه خۆنه‌ویسته‌كان ده‌دات، كۆی پێكھاته‌كانی ناوی له كۆمه‌ڵێك ماده‌ی دژه ئۆكسان پێك ھاتووه و ڕێگری له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات، به‌كتریا و كه‌ڕووی ناو خانه‌كان له‌ناو ده‌بات.
به چاره‌سه‌رێكی باشی كوشتن و له‌ناوبردنی كرمه‌كانی ناو ڕیخۆڵه داده‌نرێت، له كۆمه‌ڵێك پێكھاته‌ی "فینۆڵ" پێك ھاتووه، ھه‌وكردن و چه‌وری له‌ناو مولووله‌كانی خوێن ناھێڵێت، له ڕه‌قبوونیش ده‌یانپارێزێت، ھه‌روه‌ھا به‌رگری به‌رز ده‌كاته‌وه له جه‌سته‌دا، كۆلیسترۆڵی ناو لووله‌كانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵیان به‌رزه ده‌توانن به‌م گیراوه‌یه ڕێژه‌كه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه.