بەشی پێنجەم
کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران - عێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە، کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە پێنج ههزار ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ده ههزاریش بریندارکرا، ئەمڕۆ ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاووڵاتییانی ھەڵەبجەوە ماوە. لە درێژەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات ڕاکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی ١٥ ساڵ سزا کرا.
ئەو هێرشە کیمیاییەی کرا سەر شاری هەڵهبجە، لە ڕۆژەکانی کۆتاییی شەڕی نێوان عێراق و ئێران بوو، ئەوکات هێزی سەربازیی ئێران خاکی هەڵهبجەی داگیر کردبوو، کاتێ سوپای عێراقی هێرشیان کرد، سوپای ئێران پاشەکشەیان کرد. هەمان کات پێشی چوونە ژوورەوە، هێزی ئاسمانی عێراقی بۆردمانی شاری هەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کرد. بێ ئەوەی دڵنیا بێت ئایا شەڕکاری تێدایە یان نا.
لە پاشی ڕووداوەکە، دەوڵەتی عێڕاق ڕای گەیاند، هێزی پاسداری ئێرانی لە ناو ماڵەکانی شاری هەڵهبجەی کورددا هەبوون، بۆیە بە چەکی کیاوی هێرشیان کردە سەر شاری هەڵهبجەی شەهید. لە کۆتایی ڕۆژانی ١٦ – ١٧ی ئاداری ساڵی ١٩٨٨دا، کۆتا هێرشی کیمیایی شەڕی یهكهمی كهنداو بوو لە نێوان عێراق و ئێراندا. لە ئاکامدا سێ تا پێنج ههزار هاووڵاتی شارەکەی کوشت و نزیكهی حهوت تا 10 ههزار هاووڵاتی تریش بریندار بوون. هەروەها لە دوای ڕووداوەکە بە هەزاران خەڵکی بریندار بەهۆی سەختی برینەکانییانەوە مردن.
هێرشی کیماوی بەوە ناسراوە، کە "هێرشێکی کۆمەڵکوژە"، گەورەترین هێرشە دژی دانیشتوانی مەدەنی کورد، بکرێ. ئەم بابەتە لە یاسای نێودەوڵەتی بە دژی دەستەیەک یان گازی فرمێسکڕێژ، بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە و سزادان ناسێنراوە.
هێرشە کیمیاوییەکان
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ڕێکخراوێکی ئەمەریکی ئەهلییە، لە بابەتە بڵاوکراوەکانیدا، لەبارەی هەڵەبجەوە، کە کۆمەڵکوژی کوردانی باکوری عێراقە، لە ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٩١دا، ڕاپۆرتێکی لە بارەی شاری هەڵهبجەوە بڵاو کردەوە . ئەو ڕێکخراوە ئەمەریکییە لە بڵاوکراوەکەیدا، ڕای گەیاندووە، کە عێراق ٤٠ جار چەکی کیمیاوی لە یەک هێرشدا بەکار هێناوە، بەرانبەر بە کوردانی شاری هەڵهبجە. هەروەها هەوڵەکەیشی بە هەوڵێکی کۆمەڵکوژیی ناساند. لە ڕاپۆرتێکی تردا، ئەو هێرشەی، کە بە چەکی کیمیاوی لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٨٨دا کراوەتە سەر شاری هەڵهبجە، قوربانییانی کارەساتەکەی بەم شێوە ناساندووە، زیاتر لە سێ ههزار و 200 کەس تا دەگاتە پێنج ههزار کەس، تا حهوت ههزار كهس وەک جوست هلترمان نووسەری ڕاپۆرتەکە باسی کردووە، ئەو ئەندامی هەمان ڕێکخراوە لە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئەمەریکایی، کە لە ١١ی ئادار/مارسی ساڵی ١٩٩١دا، ژمارەی قوربانییانی شاری هەڵەبجەی بڵاو کردووەتەوە.
لە بڕگەیەکی هەمان ڕاپۆرتدا هاتووە، بەپێی گێڕانەوەی سەرکردەیەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی كه دەڵێ: "ئەوەی لە ١٦ ٢ ١٧ی ساڵی ١٩٨٨دا ڕوویدا، جاری یەکەم نەبوو، کە بەکار هێنرا، جاری پێشووش لە گوندی باگلو دراوە، ئەو کاتەی بنکەکانی حیزبی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لێ بووە، کە ٢٠ تا ٣٠ کیلۆ مەتر نزیکە لە سنووری ئێرانەوە. ئەو هێرشە بۆ ماوەی پێنج خولەک سێ یان چوار کەسی کوشتووە، من ٢٠ یاردە لە شوێنی کەوتنی بۆمبەکانەوە دوور بووم، بەو شێوەیە بەهۆی پۆشینی جلی پارێزراو و ماسکی خۆپاراستنی گاز، پارێزراو بووم."
سەرچاوە/ ویکیبیدیا