نووسەرێكی فەڵەستینی: چاوەڕوانی موژدەیەكی خۆش لە كوردستانەوە دەكەین

:: PM:07:27:25/09/2017 ‌

نووسەری فەڵەستینی مەرزووق حەلەبی دەڵێ هەندێك عەرەب لە نووسینەكانیان گومان لەوە دەكەن كە كورد گەل بێت، هەندێكیشیان تا ئێستە بەرهەڵستی سەربەخۆیییان دەكەن بە پاساوی عرووبە كە ئێمەی بەرەو هەڵدێر برد، بۆیە دەڵێم كە دژایەتیكردنی سەربەخۆیی كوردستان وەك هاوێشتنی گولەیە بۆ مافی فەڵەستینییەكان كە دەمانەوێ بە هاوشێوەی خەونی كورد بگاتە ئاستی مافی چارەی خۆنووسین.

ئەو نووسەرە فەڵەستینییە لە وتارێكی لە رۆژنامەی "حەیات"ی لەندەنی بە ناونیشانی "هەمان مافی فەڵەستینییەكانە"، دەڵێت لێرەوە لە ناوچەی كەرمەل لە كەناراوی حەیفا  سەیری باكور بەرەو كوردستان دەكەم، بەو هیوایەی موژدەیەك بۆ فەڵەستینییەكانی لەوێوە بێت.

ئەو دەڵێت كە هاوكات گاڵتە بەو فەڵەستینییانەش دەكەم كە ئاماژە بۆ پاڵپشتیی فەرمی ئیسرائیل بۆ كورد و سەربەخۆیییەكەی دەكەن، چونكە وەستان لە دژی ئەو مافە هاوكات گولەوەشاندنێكی ترە بۆ مافی فەڵەستین و دادوەری دۆزەكەی كە دەمانەوێت بۆ مافی چارەی خۆنووسین لەسەر زەوی وەك ئەوەی كورد خەونی پێوە دەبینن، پەرە بستێنی.

هەموو لایەنگرانی دۆزی فەڵەستین ناكرێت پاڵپشتی لە خواستی كورد بۆ وڵاتی سەربەخۆ نەكەن، ئەوەش سەرەڕای ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر ناوەڕۆكی مافی چارەی خۆنووسیندا هاتووە لە یاسای نێودەوڵەتی و زانستە سیاسییەكاندا كە لەوانەیە ئەو مافە بتوانرێت لە پلەیەكی نزمتر لە دەوڵەت بەرجەستە ببێت وەك فیدراڵیی و سیستەمی كانتۆنەكان و هیتریش، بەڵام دەركەوت كە دەوڵەتی هەرێمایەتی لە ناوچەكانی كوردستان سەركەوتوو نەبوو، بۆیە هیچ هەلێكی تر بۆ كورد نەمایەوە تەنانەت بۆ مسۆگەركردنی قەوارە و كولتووریان وەك گەلێكی رۆچوو بۆ ناو قووڵایی مێژوو، بەڵكو وەك فەڵەستینییەك ئەگەر كورد بەو خەونەیان گەیشتن، هیوا بەخشە بۆم و وای دەبینم كە ئێمە لەناو خۆشرۆیشتنێكین كە چەند هەلێكی بۆ كورد و فەڵەستینییەكان لەخۆ گرتووە، ئەگەرچی مەترسیشی بۆیان هەڵگرتووە.

سەرچاوە: ئەلحەیات



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل