ناشیرین‌ترین ژنی دنیا، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ناشیرینی كردبوو، هه‌موو لیژنه و بینه‌رانی به چیرۆكی به‌شداریكردنه‌كه‌ی سه‌رسام كرد.
"ماری ئان پیڤان" ساڵی 1874 له له‌نده‌ن له دایك بوو، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره وه‌ك په‌رستار كاری ده‌كرد و یارمه‌تی خه‌ڵكی ده‌دا، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كرد و بووه خاوه‌نی چوار منداڵ، له ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا تووشی تێكچوونی هۆڕمۆن بوو، به هۆیه‌وه ته‌واوی شێوه‌ی جه‌سته‌ی گۆڕا و هه‌ڵئاوسان و چرچبوون له ڕووخساریدا دروست بوو، به ته‌واوه‌تی ڕووخساری ناشیرین كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆ ته‌واوی ته‌مه‌نی سه‌رئێشه‌ی بۆ دروست بوو، دوای ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه مێرده‌كه‌شی وازی لێی هێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، به‌ره‌و ڕووی دنیا وه‌ستایه‌وه، به‌رده‌وام به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕا تا خۆی و منداڵه‌كانی پێ بژێنێت، به‌ڵام له‌به‌ر ناشیرینییه‌كه‌ی هیچ كه‌سێك ئاماده نه‌بوو كاری پێ بدات، ته‌نانه‌ت گاڵته‌شیان پێ ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاری دا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی شاناشیرین بكات، تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوو پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شی، ده‌ستی كرد به به‌شداریكردن له سێرك و شانۆدا، تا خه‌ڵك بێن بۆ بینینی ناشیرین‌ترین ژنی دنیا، هه‌رچه‌نده گاڵته‌یان پێ ده‌كرد و زۆریان له شكۆی مرۆڤایه‌تی ده‌هێنایه خواره‌وه، به‌ڵام ماری كۆڵی نه‌دا، ئه‌وه‌ی لای ئه‌و گرنگ بوو پاره‌ی هاتنه ژووره‌وه‌یان بوو.
دواتر به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا ڕۆیشت، له‌وێش هه‌ر له‌سه‌ر شانۆ خۆی وه‌ك ناشیرین‌ترین ژنی دنیا پیشان ده‌دا، تا له ساڵی 1933 كۆچی دوایی كرد، له‌ناو دنیاشدا به "شاجوانی مرۆڤایه‌تی ناسرا".