خواردنی سه‌وزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌سووده بۆ ته‌ندروستی، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ماده خۆراكییانه‌ی له‌ناو ئه‌و سه‌وزانه‌یه مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت، سه‌وزه و به‌رهه‌مه سه‌وزه‌كان ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له پاراستنی ته‌ندروستی به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونیان به ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان، له‌وانه خواردنی بیبه‌ری سه‌وز گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له پارێزگاری ته‌ندروستی جه‌سته.
بیبه‌ری سه‌وز ڕوودانی كرداری ئۆكسان له جه‌سته‌دا ناھێڵێت، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامینه‌كان پێكھاتووه كه مرۆڤ له ھه‌وكردنی جومگه‌كان و ھه‌ڵوه‌شانی ئێسك ده‌پارێزێت، ھه‌روه‌ھا ئازاری جه‌سته‌یی كه‌م ده‌كاته‌وه.
بیبه‌ری سه‌وز به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه بڕێكی باش له ڤیتامین (E وC )تێدایه كه بڕه‌كه‌ی ھاوشێوه‌ی میوه‌ی پرته‌قاڵه، به‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی باش په‌یدا ده‌كات بۆ دژی نه‌خۆشییه‌كانی ڕه‌قبوونی ده‌ماره‌كان و جه‌ڵته و نۆبه‌ی دڵ، ھه‌روه‌ھا به‌خواردنی بیبه‌ری سه‌وز ده‌توانن ڕێگری بكات له نه‌خۆشی ڕه‌بۆ.
به‌ڵام ڤیتامینه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو(A،B،B6) سوودیان هه‌یه بۆ نه‌خۆشیی قۆڵۆن و ئه‌و خانانه‌ی كه تووشی به‌كتریای زیانبه‌خش بوونه‌ته‌وه پاكیان ده‌كاته‌وه، ھه‌روه‌ھا كرداری مێتابۆلیزمی جه‌سته خێرا ده‌كات و كۆئه‌ندامی به‌رگری و ئێسك و ددانه‌كان به‌ھێز ده‌كات.
بیبه‌ری سه‌وز گرنگیه‌كی زۆری له كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كالۆری له جه‌سته‌دا كه ئه‌وه‌ش هاوكاریت ده‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشت، ڕۆژانه خواردنی یه‌ك بۆ دوو بیبه‌ری سه‌وز یارمه‌تی ده‌ره له دابه‌زاندنی كێشت.