هه‌مووان حه‌ز به هه‌بوونی ددانێكی سپی و دره‌وشاوه ده‌كه‌ن، تا هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن و هێندێ جار سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن، به‌ڵام سوودێكی ئه‌وتۆی نابێت، بۆیه خۆمان پێویسته گرنگی به ددانه‌كانمان بده‌ین.
له توێژینه‌وه‌كانی ماڵپه‌ڕی "
quora"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له بابه‌تێكیدا ئاماژه‌ی به گیراوه‌یه‌كی سروشتی كردووه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان به ڕێگه‌یه‌كی سروشتی به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان بگه‌یه‌نێت به ددان و پوكه‌كانت.
لێره‌دا گیراوه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو، پێكهاته‌كانی تێدایه و به جوانی ڕوونكراوه‌ته‌وه چۆن پێكهاته‌كان ئاماده ده‌كرێت:
پێكهاته‌كان:
سێ كه‌وچك نانی سۆده.
نیو په‌رداخ ئاوی لیمۆ.
به‌كارهێنان و ئاماده‌كردنی:
ده‌كرێت هه‌ردوو گیراوه‌كه به باشی تێكه‌ڵ بكرێت و وه‌ك هه‌ویری ددانی لێبێت و ددانه‌كانی پێ بشۆیت، پاشان له‌بری هه‌ویری ددان بیخه‌ره سه‌ر فڵچه و به‌جوانی ددانه‌كانی پێ بشۆ، باشتره ئه‌م گیراوه‌یه هه‌فته‌ی له دوو جار زیاتر به‌كار نه‌هێنرێت تا زیان به ددان نه‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها به‌جوانی به ئاو ددانه‌كان بشۆردرێت له پاش به‌كارهێنانی، بۆ ئه‌وه‌ی پوكت تووشی هه‌وكردن نه‌بێت.