محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سكرتێرى حیزبی سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان، له هه‌موو بۆنه و ده‌ركه‌وتنه‌كانیدا، ته‌نانه‌ت له ژیانى ئاسایی‌دا، ڕه‌نگینى كراسه‌كه‌ی شینه و هه‌رگیز نایگۆڕێ، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار له‌به‌ر پرسه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كراسه‌كه‌ی كرد به ڕه‌ش.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا، ته‌رمی مام جه‌لال گه‌ڕێندرایه‌وه شاری سلێمانی و دوای تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و چه‌ندان به‌رپرسی تر، له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی شۆردرا و دواتر برا بۆ ده‌باشان هه‌وارگه‌ی خۆی و له‌وێ نێژرا.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود یه‌كێك بوو له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شداری كرد و وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ، بۆ یه‌كه‌م جار بوو كه كراسه شینه‌كه‌ی داكه‌ندووه و كردوویه‌تی به كراسێكی ڕه‌ش.
پێشتر له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ "وشه"، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند پێوه‌ندی به ئاڵاى حیزبه‌كه‌یه‌وه هه‌یه له بژاردنى ئه‌و ره‌نگه، كاكه حه‌مه گوتى، بۆخۆم له گه‌نجیشدا ڕه‌نگى شین تایبه‌ت بووه له‌لام، ڕه‌نگێكى جوانه و هه‌میشه حه‌زم له ڕه‌نگى شین بووه، ئێسته‌یش پێم خۆشه ڕه‌نگی شین بپۆشم و به‌كاری بهێنم.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كراسه ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كاكه حه‌مه، دوای 40 ساڵ نه‌گۆڕینی كراسه شینه‌كه‌ی دێت، به‌ڵام له‌به‌ر پرسه‌ی مام جه‌لال بۆ یه‌كه‌م جار گۆڕێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌و له شه‌ڕی دژی داعش به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری كردووه و كوڕێكیشی له پێناویدا شه‌هید بووه، به‌ڵام ئه‌و كاتیش كراسه شینه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت بۆ پرسه‌ی كوڕه‌كه‌شی نه‌گۆڕێ.
خورماڵ/ شه‌فیق بانى شارى