كۆمپانیای نۆكیای فینلاندایی، مۆبایلی نۆكیای 8ی به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه نمایش كرد.
مۆبایلی نۆكیای 8 ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه: "كه ڕامی ئه‌و مۆبایله شه‌ش گێگابایته، هه‌روه‌ها توانای كۆگاكردنی 128 گێگابایتی هه‌یه، شاشه‌ی ئه‌و مۆبایله نوێیه‌ی نۆكیا 5.3 ئینجه، كامێرای پێشه‌وه و پشته‌وه‌شی، 13 مێگاپێكسڵن".
بڕیاره مۆبایلی نۆكیای 8 له 19ی تشرینی یه‌كه‌م، بكه‌وێته بازاڕه جیهانییه‌كان، سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌شی له 768 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌ست پێ ده‌كات.
نۆكیا، ناوی كۆمپانیایه‌كه له بواری كلێنكس و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنی به تێل و بێ ته‌ل چالاكی ده‌كات، ئێسته گه‌وره‌ترین كۆمپانیای پێكهێنانی ته‌له‌فۆنی تاكه كه‌سی یان مۆبایل له دنیادایه، نووسینگه‌ی سه‌ره‌كیی كۆمپانیاكه له شاری ئه‌سپۆ، نزیكی هێلسینكی پایه‌ته‌ختی وڵاتی فینلاندایه.