به‌هۆی ئه‌و گرژییه‌ی له نزیك شاری كه‌ركووك به‌هۆی پێكدادانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕوویان دا، قوتابخانه‌كانی شاره‌كه و چوارده‌وری داخران.
شێرزاد ره‌شید كاكه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك به "وشه"ی گوت، ئه‌مڕۆ خوێندنی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی شاری كه‌ركووك كراونه‌ته پشوو كه به‌هۆی دۆخه ئاڵۆزه‌كه‌وه ئه‌م بڕیاره كتوپڕه دراوه.
ئه‌وه‌شی گوت، بڕیاره‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆیه و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه هێمن بێته‌وه، سبه‌ی ده‌وامی ئاسایی ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك ئاشكرای كرد، ئه‌و خوێندكارانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
دوای سه‌عات یه‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شێكی زۆریان عه‌ره‌ب نه‌بوون، له دوو قۆڵه‌وه (تازه‌ی كه‌ركووك و پردی مه‌ریه‌م به‌گ) هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه.