سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به بیانووی سه‌پاندنی ده‌ستوور به‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان ڕه‌وایه‌تی به هێرشی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌دات و شه‌رعییه‌ت به هێرشكردنه سه‌ر كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، به ئه‌ركی خۆمم زانیوه پابه‌ند بم به ده‌ستوور و نه‌یه‌ڵم هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌شبوونی عێراق سه‌ربگرێ و ئه‌نجامی ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه كه تاكلایه‌نه كراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به شه‌رعییه‌تدانی هێرشی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك ئاماژه‌ی پێ كردووه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا نووسیویه‌تی، هه‌وڵمان دا به هه‌رێمی كوردستان بڵێین واز بێنن، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌گرتین، داواشمان كرد واز له ئه‌نجامی ڕیفراندۆم بهێنن به‌ڵام سوودی نه‌بوو، ئه‌وان سوور بوون دژی به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق كار بكه‌ن و له كۆده‌نگی نیشتمانی و لایان دا و ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تیشیان به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان پشتگوێ خست.
ئێمه دڵنیایی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین به تایبه‌تی شاری كه‌ركووك ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین ئه‌ركێكی ده‌ستوورییه تا ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بسه‌پێنین و سه‌قامگیری و پاراستنی سامانی نیشتمانی بگرینه ئه‌ستۆ و ده‌مانه‌وێ له ژێر عێراقدا بیانهێڵینه‌وه. عه‌بادی وا ده‌ڵێ.
عه‌بادی ده‌ڵێ، هێزه پاڵه‌وانه‌كانمان پارێزگاری له دامه‌زراوه‌كان ده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌ش ده‌بێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نددا بێت، چونكه به‌شێكه له سوپای عێراق و داواش له خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر كاری خۆیان به‌رده‌وام بن.
دوای سه‌عات یه‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شێكی زۆریان عه‌ره‌ب نه‌بوون، له دوو قۆڵه‌وه (تازه كه‌ركووك و پردی مه‌ریه‌م به‌گ) هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه.