دۆزینەوەی جۆرە رووەكێك كە شێرپەنجە لەناو دەبات

:: PM:06:22:17/10/2017 ‌

زانایان لە زانكۆی كالیفۆڕنیای ئەمەریكایی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە رووەكی "ئارتیمیسیا" دەتوانێت رۆڵێكی گەورەی هەبێت لە چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان.

زانایان دووپاتی دەكەنەوە كە بەكارهێنانی ئەو جۆرە رووەكە بەتەنیا بۆ چارەسەركردنی ئەو جۆرە شێرپەنجە بڵاو نەبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان، ئەو بەڕێژەی 28% كاریگەرە، بەڵام ئەگەر توخمی ئاسنی بۆ زیاد بكرێت، ئەوە دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەكان بە تەواوەتی لەناو ببات.

زیاتر لەوەش زانایان سەلماندیان كە ئەو رووەكە هیچ جۆرە كاریگەرییەكی نەرێنی بۆسەر خانە ئاساییەكاندا نییە، هەروەها ئەوەشیان سەلماند كە رێگری لە زیادبوونی لووە شێرپەنجەییەكان دەكات.

شایەنی باسە كە ئەو دەرمان و چارەسەرییەی لەو رووەكەدا دەردەهێنرێت بەو كەسانە دەفرۆشرێت كە شێرپەنجەی سییەكانیان هەیە.

پێشتر زانایان ئەوەیان دۆزییەوە كە سوودیان لە هێلكەی چاككراو لە رووی بۆماوەییەوە وەرگرتووە بۆ گەڕان بەدوای چارەسەری شێرپەنجە، كە لە حاڵەتی سەركەوتنی ئەوە كاریگەری دەكاتە سەر نرخی دەرمانی بەكارهاتوو بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە. 

شێرپەنجە یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان كە ساڵانە دەیان هەزار كەس بە جۆرە جیاوازەكانی لەناو دەبات، هۆكار و چارەسەرییەكەی تا ئێستە نادیارە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل