ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌وه‌ی پیاوان ڕێژه‌ی كه‌شخه‌یی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات، ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ش پێوه‌سته به شێوازی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگ و ستایلی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی ده‌یپۆشن.
ئه‌وه‌ی بۆ پیاوان گرنگه، هه‌ڵبژاردنی كراسی گونجاوه به پێی شوێنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به جوانترین شێوه ده‌ربكه‌ون، ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م هه‌نگاوانه بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنی كراسه‌كانیاندا:
_ یه‌خه (ملوان):
پێویسته كراسێك هه‌ڵبژێرن كه ملوانێكی مامناوه‌ندی هه‌بێت، قۆپچه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دابخه‌ن و په‌نجه‌یه‌ك بخه‌نه نێوان كراس و ملیان، تا دڵنیا بن له‌وه‌ی بۆیان ته‌سك نییه و قه‌باره‌ی گونجاوه.
_ شان:
له كاتی له‌به‌ركردنی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه بۆ تۆ گونجاوه یان نا، ده‌بێت هه‌موو قۆپچه‌كانی دابخه‌یت، ئینجا ته‌ماشای خه‌تی دروومانه‌كه‌ی بكه‌یت له‌سه‌ر ڕێكی شانت بوه‌ستێت، ئه‌وه مانای وایه بۆ تۆ گونجاوه، نابێت هیچ چرچییه‌ك له‌سه‌ر شانتدا دروست بێت یان ته‌سك بێت.
_ سه‌ر ده‌سته‌كان:
ده‌بێت سه‌ر ده‌سته‌كانی بگاته ژێر ئه‌و ئێسكه ڕه‌قه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستت هه‌یه، نابێ زۆر درێژ بێت، ناشبێ له سه‌رووی ئه‌و ئێسكه‌وه بوه‌ستێت.
_ ته‌سكی:
نابێت كراس له قه‌باره‌ی خۆت بچووكتر له‌به‌ر بكه‌یت، چونكه له كاتی هه‌ستان و دانیشتن، نێوانی قۆپچه‌كانی ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا دیاره كه ده‌بوو قه‌باره‌یه‌ك گه‌وره‌ترت بهێنایه، نابێ بهێڵیت ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره بێت به شان و ملتدا شۆڕ بێته‌وه.
_ له‌گه‌ڵ قایش:
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پانتۆڵێك كه‌راسه‌كه‌ت له‌به‌ر كردبوو كه قایشت له‌گه‌ڵی نه‌به‌ستبوو، باشتر وایه كراسه‌كه نه‌به‌یته ناوه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ قایش كردبووت، زۆر سه‌رنجڕاكێشتر ده‌بێت و گونجاوه كراسه‌كه‌ت بكه‌یته ناو پانتۆڵه‌كه‌ته‌وه.