له‌ترسى تۆڵه‌ى خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك كه ئێسته چه‌ند گه‌ڕكێك ئازاد كراوه لاهور شێخ جه‌نگى به‌په‌له شارى كه‌ركووكى جێهێشت و هه‌ڵات به‌ره‌و سلێمانى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ـى تشرینى یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، لاهور شێخ جه‌نگى كه‌به‌شێك بوو له‌پیلانى به‌ده‌سته‌وه‌دانى شارى كه‌ركووك به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و پاسدارانى ئێرانى ئێسته شارى كه‌ركووكى جێهێشت و هه‌ڵات.
له زانیاریه‌كان هاتووه، لاهور له‌ترسى تۆڵه‌ى خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك و تۆڵه‌كردنه‌وه لێیان به‌ره‌و شارى سلێمانى هه‌ڵات.
به‌ره‌به‌یانی 16ـی تشرینی یه‌كه‌م، به‌شێكی له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێران شاری كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌رییان ڕاده‌ستی عێراق كرده‌وه.
شاره‌دێی تازه و خومارتوو و داقوق و قه‌ره‌ته‌په و بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌یوان و فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك و كۆمپانیای غازی باكور و چه‌ند شوێنێكی تری شاری كه‌ركووكیان به هاوكاری به‌شێك له‌هێزێكی سیاسی كوردستان كۆنتڕۆڵ كرد.
ئێسته به‌شێكى زۆرى شار و شارۆچكه‌كان ئازاد كراونه‌ته‌وه.