ئەمڕۆ شەموو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سكاڵایەكی یاسایی لە دژی پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان تۆماركرد.
ماڵپەڕی پیوكەی میدیایی زمانحاڵی باڵی قۆرخكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە بە تۆمەتی ناوزڕاندن و تەشهیركردن بە یەكێتی، مەكتەبی سیاسی عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان ڕووبەڕووی دادگا دەكاتەوە.
ناسیح حەمە حوسێن پارێزەری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرای كردووە، بەپیی یاسای رۆژنامەگەری لە بنكەی پۆلیسی سەرا لە سلێمانی داوایەكی یاساییمان لە دژی عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان تۆماكردووە، بە تۆمەتی ناوزڕاندن و تەشهیر چاوەڕێی رێوشوێنی دادگا دەكەین.
هەروەها گوتی، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان ڕایگەیاندووە مانگانە بڕی 50 بۆ 60 ملیار دینار لە سنووری سلێمانی دیار نامێنێ، ئەمەش تۆمەتێكی گەورەیە، بۆیە مەكتەبی سیاسی مەبەستیەتی بگاتە ڕاستی و دروستی ژمارەكە بۆ ئەو مەبەستە سكاڵای یاسایی لە دژی ناوبراو تۆماركردووە.
پێشتر عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە بابەتێكدا ئاشكرای كرد، كە مانگانە بڕی 50 بۆ 60 ملیار دینار لە سنووری سلێمانی دیار نامێنێ و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش لێی ئاگەدار نین و تەنیا بە ژمارە دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر.
پێش چه‌ند ڕۆژێك، هه‌ریه‌ك له غاڵب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر فڕاكسیۆنی گۆڕان و عه‌لی حه‌مه‌ساڵ بڵاویان كرده‌وه كه داهاتی سنووری سه‌وز به گشتی پارێزگای سلێمانی دیار نییه و ناچێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتیی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه خاڵێكی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا ئه‌وه‌یه، هیچ ته‌وژمێكی ڕاگه‌یاندن له دژی یه‌كتر دروست نه‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه شه‌وی ڕابردوو ته‌له‌ڤزیۆنی ئۆرگانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به مانشێتی سه‌ره‌كی لێدوانی بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستانی خوێنده‌وه كه ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش حزبه‌كه دوو ئه‌ندامی باڵای خۆی له‌به‌رخاتری ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان به درۆ ده‌خاته‌وه.
وشە/باز ئەحمەد.