له كانگه و قوڵایی ناخى پڕ هه‌ست و سۆزى كوردایه‌تى، كچه ڕۆژنامه‌نووسى كورد "چیمه‌ن ساڵح" هه‌ڵده‌ستێ به‌كارێكى بێ وێنه و له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م بۆ پاراستنى وڵاته‌كه‌ى له هێرشى میلیشا داگیركه‌ران و ئاشتى و سه‌ربه‌خۆیی ئیمه‌یلێكى زۆر بۆ هه‌موو وڵاتانى دنیا ده‌نێرێت و ئاگاده‌ریان ده‌كاته‌وه له و بارودۆخه و ڕۆژانه به‌رده‌وامى ده‌دات به‌و كاره‌ى.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ى تشرینى یه‌كه‌م، چیمه‌ن به "وشه" ى ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده ماندووم و به ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م زیاتر له هه‌زار و 35 ئیمه‌یلم بۆ وڵاتانى دنیا ناردووه له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى شه‌ڕ و ئه‌گه‌رى هێرشى زیاترى میلیشیا داگیركه‌ره‌كان بۆ سه‌ر كوردستان و ڕێز نه‌گرتن له بزاڤێكى ئاشتیخوازانه‌ى گه‌ڵێكى سته‌م لێكراو، به‌ڵام ناتوانم ئه‌نكۆنێكتد بمێنمه‌وه.
زیاتر كوتی، سه‌ركه‌وتنى شه‌ڕى ئه‌مڕۆ و دوێنێی پڕدى له به‌رژه‌وه‌ندى پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان ئینێرجى زیاترى پێ به‌خشیم، چونكه زۆر له‌خه‌مى ئه‌واندا بووم، ئیمه‌یله‌كانم زیاتر به زمانى ئینگلیزییه و زمانه‌كانى فڕه‌نسى و عه‌ره‌بیشى تێدایه، ئیمه‌یله‌كانم بۆ میدیاكارانى كاریگه‌ر و بۆ كۆنگرێسمان و په‌رله‌مانتاران و نووسینگه‌كانیان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناردووه، پێشتریش به نووسینى بیروڕا داوام له ئه‌مه‌ریكا كردووه كه پشتیوانى مافى كورد بكات و شیكردنه‌وه‌ى زۆرم بۆ كردووه كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندى ستراتیژى ئه‌مه‌ریكا و ئاشتى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆره له ناوچه‌كه".
زیاتر گوتى: "هه‌روه‌ها بابه‌تێكم له شێوه‌ى نامه بۆ بنیامین ناتانیاهۆ نوسیووه و داوام لێكردووه یا به جدى پاڵپشتى كورد بكات به كرده‌یی یا بۆ لێدوانى میدیایی باسى نه‌كات كه ده‌بێته هۆى زیان بۆ هه‌وڵى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستان به زۆرینه‌ى "به‌ڵێ" ده‌نگى نه‌دایه، ئه‌و كارانه‌م به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌كرد و ته‌نیا به‌رگریی له ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م، به‌رده‌وام ده‌بم له‌و كاره و ئێستها له دوو ڕۆژى ڕابردوودا ته‌ركیزم له‌سه‌ر ڕێگرتن بووه له كاره‌ساتى مڕۆیی و هاتنى میلیشیاكان بۆ كوردستان".
له كۆتایدا گوتى: "وه‌ڵامى ئیمه‌یله‌كانم بۆ دێته‌وه و به چینى كه‌سه‌كانه، هه‌ندێك داواى زانیارى ده‌كه‌ن، هه‌ندێك به‌ڵێن ده‌ده‌ن گرنگى پێ بده‌ن، هه‌ندێك پێوه‌ندیت بۆ دروست ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر كه گرنگى ده‌ده‌ن به‌بابه‌ته‌كه".
چیمه‌ن ساڵح له‌دایكبووى شارى كۆیه‌یه و دانیشتووى شارى هه‌ولێره و كۆلێژى یاساى ته‌واو كردووه و له بوارى لێكۆلینه‌وه‌ى میدیاییشدا له ده‌زگه‌ى رۆیته‌رز و زانكۆى ئۆكسفۆرد بڕوانامه‌ى به‌ده‌ست هێناوه، له میدیاى جیهانیدا به زمانى ئینگلیزى ده‌نووسێت و هه‌شت زمان ده‌زانێت و له ژماره‌یه‌ك زمانى تریش تێده‌گات.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى