هاتوچۆ هەواڵی سزای نوێ ڕەت دەكاتەوە

:: PM:03:54:22/10/2017 ‌
ماوەی چەند ڕۆژێكە لە بەشێك لەمیدیاكان هەواڵی سزادانی نوێ‌ لەلایەن هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكەنەوە، ئەمەش هاووڵاتییانی نیگەران كردووە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات ئەو هەواڵانە كۆمەڵێك میدیا بڵاوی دەكەنەوە بۆ تێكدانی دەروونی هاووڵاتییانە.

ئەمڕۆ 22ـی تشرینی یەكەم، فازڵ حاجی حوسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڕیاری سزادانی نوێ‌ لەلایەن هاتوچۆ بەهەموو شێوەیەك ڕەت دەكەینەوە و كاركردن بەسزاكانی پێشوو بەردەوامە و هیچ هۆكارێك نییە بۆ گۆڕینی ئەو بڕیارە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئەو هەواڵانە بڵاو دەكرێتەوە كۆمەڵێك میدیا دەیكەن بۆ تێكدانی دەروونی هاووڵاتییانە و هیچ بڕیارێك نییە بۆ زیادكردنی سەرپێچی هاتوچۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بۆ هاتوچۆی شارەكان.

ماوەی سێ‌ ڕۆژە چەند میدیایەك هەواڵی زیادكردنی بڕی سەرپێچی هاتوچۆ بەناوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارەكان بڵاو دەكەنەوە، بەڵام ئەوەی هەیە پێشتر لەلایەن هاتوچۆی هەرێمی كوردستان هەبووە هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكراوە ئێستە بۆ هۆكاری تایبەتی بەكاری دەهێنن. فازڵ وای گوت.

ئێستە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار ئۆتۆمبێل بوونیان هەیە.



وشە - رامیار جەواد