زۆرن ئەو کەسانەی ئارەزووی گەڕانەوە بۆ سەردەمی گەنجییان دەکەن و تووشی نۆستالیژیا دەبن.
پیرە پیاوێکی ئیسپانیایی لەو کاتەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، لەناو میتڕۆی شاری بارسێلۆنادا بوون، کە گرووپێکی موزیکی دەستیان کرد بە گۆرانیگوتن لەناو میتڕۆکەدا، هەڵستایەوە و داوای لە هاوسەرە پیرەکەی کرد سەمای لەگەڵ بکات، بەڵام دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ئەو داوایەی رەتکردەوە، دەستی کچێکی تری گەنجی گرت، کە گەشتیارێکی میتڕۆکە بوو و دەستی کرد بە سەماکردن لەگەڵیدا، ئیتر ئەمە وای کرد هاوسەرەکەشی بڕیار بدات، لەگەڵ پیاوێکی گەنجی میتڕۆکەدا سەما بکات.
وشە/ سپوتنیک. و: ئەهمەد کەیفی