به‌كارهێنانی مایكرۆ بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك له ماوه‌یه‌كی كورتدا، بووه‌ته خوویه‌كی باو، ئه‌م ئامێره‌ش به هۆی وزه‌ی كارۆموگناتیزییه‌وه كار ده‌كات، تیشك دروست ده‌كات و خۆراكه‌كان گه‌رم ده‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێت زۆر به وریایی ئه‌م ئامێره به‌كاربهێنین، چونكه به‌كارهێنانی بۆ هه‌ندێك خۆراك، ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستیمان، ئه‌مه‌ش ئه‌و شتانه‌ن نابێت هه‌رگیز به مایكرۆ گه‌رم بكرێنه‌وه:
_ شیری دایك: بۆ منداڵی تازه‌له‌دایكبوو، هیچ شتێك هێنده‌ی شیری دایك به‌سوود نییه، چونكه پڕه له ماده‌ی سوودبه‌خش، به‌ڵام كاتێك به مایكرۆ گه‌رم ده‌كرێته‌وه، هه‌موو ئه‌و ماده به‌سوودانه له‌ناو ده‌بات، هه‌ندێك جۆری به‌كتریای تێدا گه‌شه ده‌كات، زۆر جار ده‌بێته هۆی دروستبوونی په‌ڵه له ڕووخساری كۆرپه‌كه‌دا.
_ بروكلی: ڕاسته سه‌وزه و میوه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتین و ماده‌ی به‌سوود، به‌ڵام بروكلی یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی به تیشكی كارۆموگناتیزی ناو مایكرۆ %97 سووده‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.
_ گۆشتی به‌ستوو: كاتێك گۆشتی به‌ستوو له‌ناو به‌فرگر ده‌رده‌هێنیت و ناچاری زوو بیتوێنیته‌وه، ده‌یكه‌یته ناو مایكرۆوه و شه‌ش خوله‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌و تیشكه دایده‌نێیت، به‌ڵام زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، به‌م كرداره نیوه زیاتری پرۆتین و ڤیتامینb12 ی ناوی ده‌فه‌وتێنیت، باشتر وایه دوو سه‌عات پێش به‌كارهێنان ئه‌م له‌ناو به‌فرگر هه‌ڵیگریت تا به ئاسانی بتوێته‌وه.
_ میوه‌ی هه‌ڵگیراو: هه‌ریه‌ك له ئێمه له‌ناو به‌فرگره‌كانماندا چه‌ند جۆرێك میوه‌ی هه‌ڵگیراومان هه‌یه، كاتێك ده‌ته‌وێ بیخۆیت، ده‌بینی بووه به یه‌ك پارچه سه‌هۆڵ، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ڕێی مایكرۆوه ده‌یتوێنیته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كرداره ده‌بێته هۆی گۆڕینی ته‌واوی شه‌كری به‌سوودی ناو میوه‌كه بۆ ماده‌ی ژه‌هراوی و زیانبه‌خش.