نوێترین هه‌ڵبژاردنی مۆدێلی جلوبه‌رگ بۆ ژنان، بریتی بوو له تۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ساده له جله‌كاندا، ئه‌مه‌ش بۆ هاوین و پایزی ساڵی2017 به گونجاوترین مۆدێل دانرا و گومان ده‌كرێت بۆ زستانیش به مۆدێلێكی شیاو دابنرێت.
ئه‌و تۆپه ڕه‌نگاوڕه‌نگانه مۆدێلێكی كۆنه و ئه‌مساڵ دووباره سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، له دنیادا به "pom pom" ناسراوه، ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی دیار له‌ناو گه‌وره و بچووك و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانیشدا به مۆدێلێكی گونجاو دانرا، به پڕفرۆش‌ترین مۆدێلی ساڵ له بازاڕه‌كاندا ناوی ده‌ركرد.