دواى ئه‌وه‌ى شه‌وی ڕابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.3 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر له ته‌واوی كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێرانی دا و شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان زۆرترین زیانى به‌ركه‌وت و چه‌ندان قوتابخانه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه ڕووخاون، په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت كه قوتابخانه رووخاوه‌كان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
ئاکۆ ئەحمەد، یەکێکە لەو زیان لێکەوتوانەی شارۆكه‌ى دەربەندیخان بۆ "وشە" گوتی: "دوای ڕوودانی ئەو بومەلەرزەیە خانووەکەی من بە تەواوی هەڵوەشایەوە، ڕووداوەكە سەرەتا زەمین لەرزەیەكی بچووك بوو من ڕۆشتبووم بۆ كڕینی شتومەك كه ڕۆشتم زەمین لەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا و منیش ڕاستەوخۆ ماڵەوه خێزان و دوو منداڵە ٣ مانگ و ٢ ساڵانەکەم ئاگادار كردەوە كه ماڵ جێ بهێلن و خۆشم وا دێمەوە، لەو كاتەدا زەمین لەرزە گەورەكه ڕوویدا خۆشم كەوتمه ژێر دار و بەرد و سوپاس بۆ خوا ڕزگارم بوو خوم گەیانده ماڵ و خێزانم خۆیدا بوو بە سەر منداڵەكاندا و بەوشێوەی وێنەكان له خانووەكەدا مابوونەوه تا تەواو بووە زه‌مین له‌رزه‌كه دواتر ڕایان كرد بوو خۆم گه شتم پێیان".
هاووڵاتییه‌كى زۆرى ئه‌و ده‌ڤه‌ره دوای ڕووداوەکە ماڵەكانیان زیانێکی زۆر گەورەی پێگەشتووە بەجۆرێک ناتوانن ژیانی تیادا بەسەربەرنه‌وه، بۆیە ئێستە خێزان و منداڵەکانیان لەماڵی كه‌سه نزیكه‌كانیانن.
ئاکۆ یه‌كێكه له‌و چه‌ندان هاولاتیه‌ى زیانى زۆرى به‌ركه‌وتووه، لە ڕێگەی "وشە"وە داوا لە حوکومەتی هەرێمی کوردستان و داوودەزگا پێوەندیدارەکان دەکات بەزووترین کات هەوڵ بدەن به هانایانه‌وه بێن، تا سەرماوسۆڵە و باران نەباریوه به دەیان و سەتانی وەك ئه‌وان ئاواره و دەربەدەر ببن.
قەزای دەربەندیخان سەر بە پارێزگای سلێمانییە و ٦٨ کیلۆمەتر لە باشووری سلێمانییەوەیە، لەم شارە هەریەکە لە ڕووباری سیروان لە ڕۆژھەڵاتەوە و ڕووباری دێوانە لە خۆرئاواوە دەوریان داوە، کە ھەردووکیان لە نزیک شوێنی یەکگرتنیاندا پردیان لەسەر دانراوە."
دەربەندیخان/ یەحیا جاف