کۆمەڵی خۆر پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو ھەسارانەی بەھۆی ھێزی ڕاکیشانەوە بەدەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، لە پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەی خۆر، جگە لە ھەسارەکان مانگ و ئەستێرە و نەیزەک و پارچەی بچووکی جیابووەوە لە خۆر و ھەسارەکانی تر و خۆڵ و گاز پێک دێت.
به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى له پێگه‌ى فه‌رمى "
newscientist" له‌باره‌ى "هه‌ساره‌یه‌كى نوێ" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و هه‌ساره نوێیه له ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ی خۆر دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ ژیان ده‌شێت و ده‌توانرێ ژیانێكى ته‌ندروستی تێیدا فه‌راهه‌م بكرێت.
ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه به نزیكیترین هه‌ساره له جیهانى زه‌وى هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه مرۆڤ ده‌توانێ به نزیكترین شوێن هه‌ژمارى بكات له هه‌ساره‌ى زه‌وى و تواناى به ده‌ستهێنانى ژیانێكى ئاسووده‌ى هه‌یه، هاوكات ده‌توانرێ ماڵێكى خۆش دروست بكه‌ى تێیدا.
ئه‌و هه‌ساره‌یه ته‌نیا 11 ساڵى تیشكى دووره كه پله‌ى كه‌شوهه‌واكه‌ى به نزیكه‌ى به‌رزترین پله‌ى 60 پله‌ی سیلیزی و نزمترین پله‌یش 20 پله‌ى سیلیزییه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌وه بكه‌ین له‌ناو ئه‌و هه‌ساره‌یه ده‌ریاچه و ده‌ریاى زۆر قووڵ هه‌یه، شتێكى تر له‌و دڵخۆشییانه‌ی هه‌ساره‌ى "روس 128b " بوونى هه‌ساره‌یه‌كى نزیك له‌وه وه‌ك هه‌ساره‌ى دایكى ئێمه، كه مه‌به‌ست لێى خۆرى دایكه و هه‌ساره‌كانى تر به ده‌ورى ده‌سوڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ساره‌یه‌ك هه‌ساره‌یه‌كى دایكى هه‌بێت واتا هێزى كێش كردنیشى هه‌یه.
ئه‌م هه‌وڵدانه‌ى زانایانیش دواى ئه‌وه هات كه له‌وه دڵنیا بوونه‌ته‌وه ماوه‌یه‌كى تر شوێنێك نامێنێته‌وه بۆ ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ساره‌ى "روس 128b" كه‌متر شێوه‌ى له ئه‌ستێره بچووكه سووره‌كان ده‌چێت، ئه‌وه‌ش زانراوه كه ئه‌م هه‌ساره‌یه به ده‌ورى هه‌ساره دایكه‌كه‌یدا ده‌سووڕێته‌وه كه هه‌ندێك جار سووڕه‌كه‌ى له 1.38ـه كه جارێك زیاتره له سووڕى زه‌وى.
ئه‌ستێره‌ى سوورى بچووك، ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ن كه زۆرترین ته‌قینه‌وه‌ى كیمیایى له ناویدا ڕوو ده‌دات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرترین تیشك لێیه‌وه نزیكه و به‌رى ده‌كه‌وێت و به‌رگێكى داخراوى نییه، بیپارێزێت له ته‌قینه‌وه گازییه‌كانى بۆشایى هه‌وا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه زاناکان دەڵێن کۆبوونەوەی گاز و ماددە لێک جیابووه‌وه و دەرپەڕیوەکان لە خۆرەوە به بەردەوامی ده‌رده‌چێ بۆ پێک‌ھێنانی ھەسارە و مانگ و ئەستێرەیه‌كى تر.
پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەکە بەڵگەیه‌کی تریشیان ھەیە ئەویش قەبارەی ھەسارەکانە بەپێی دوور و نزیکیان لە خۆرەوە، چوار ھەسارە گەورەکە قەبارەی گەورەیان هه‌یه بەھۆی نزیکیان بووە لە خۆرەوە و تا دوور بکەویتەوە لە خۆر قەبارەی ھەسارەکان بچوکتر دەبنەوە بەھۆی زۆر و کەمی ئەو مادانەی کە لە خۆرەوە دەرچوون.