لیمۆ به یه‌كێك له میوه سوودبه‌خشه‌كان داده‌نریت، ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له ته‌ندروستی مرۆڤدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تامێكی مزر و خۆشی هه‌یه،
چه‌ند سوودێكی ئاوی لیمۆ له به‌یانیاندا.
خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ له به‌یانیاندا یارمه‌تی گه‌ده ده‌دات بۆ هه‌رسكردنی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان كاتێك كه خواردنێك ده‌خۆی، بۆیه گه‌ده له تووشبوون به ئازار و سووتان ده‌پارێزێت كاتێك كه به‌هۆی خواردنێكه‌وه تووشده‌بێت.
ئاوی لیمۆ جه‌سته چالاك ده‌كات به‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ له به‌یانیاندا جه‌سته‌ت هه‌ست به چالاكی ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ست به خه‌واڵوویی نه‌كه‌ی و زیاتر جووڵه بكه‌ی، له هه‌مان كاتدا دژه ئۆكسیدی تێدایه كه ژه‌هری جه‌سته له‌ناوده‌بات.
ئاوی لیۆ به ڤیتامین C و پۆتاسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام بۆ هه‌ر لیمۆیه‌ك 80-50 میلیگرامی تێدایه بۆیه ده‌توانی به ئاره‌زووی خۆت ڕێژه‌ی ڤیتامینه‌كان و پۆتاسیۆم دیاری بكه‌ی له ڕۆژێكدا، ئه‌م دوو ماده‌یه به‌سووده ئێسك به‌هێزده‌كه‌ن و ئازاری جه‌سته‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ستای له‌خه‌و له به‌یانیاندا، كوپێك ئاوی لیمۆت خوارده‌وه ئه‌وا كێشت كه‌م ده‌كاته‌وه و جه‌سته‌یه‌كی ڕێكت بۆ ده‌ره‌خسێنێت، چونكه ئاوی لیمۆ به ڤیتامین و ماده‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده و كالۆری كه‌میشی تێدایه بۆیه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.