كوڕه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس ئاشكرا ده‌بێت و دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له 2016 نامه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاڵوگۆڕ كردووه.
ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ راپۆرتێكى به‌دواداچوونى كردووه له‌سه‌ر تویته‌كانى ئه‌مدواییه‌ى كوڕه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئاشكرای ده‌كات كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس هه‌بووه به تایبه‌ت پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له 2016، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه كوڕه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ستخۆشی له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئیمه‌یله‌كانى هیلاری كلینتۆن كردووه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس كه رووسه‌كان هاكیان كردبوو، هاوكات پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌ورژێنێت كه رووسه‌كان چه‌نده هاوكاری ترامپیان كردووه له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا.
كوڕه‌كه‌ى تره‌مپ ئێواره‌ى دووشه‌ممی رابردوو دانى به‌وه‌دا كه پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس به‌ستووره به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش دیموكراتییه‌كان قۆستوویانه‌ته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌ویه‌ندى له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بووه و پشتگیری كردووه له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا.
كوڕه‌كه‌ى تره‌مپ له گرنگی ئاشكرابوونى پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ویكیلیكس كه‌م ده‌كاته‌وه كه پێگه‌یه‌كى تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ى نهێنى حكوومه‌ته‌كانى دنیا كه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، له سێ تویتدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، كوڕه‌كه‌ى تره‌مپ ده‌ڵێ ئه‌مه هه‌موو ئه‌و نامانه‌یه له‌گه‌ڵ ویكیلیكس ئاڵوگۆڕمان كردووه، نازانم كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا كامیان ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌وه‌ى من یان ئه‌وانى دیكه.
كوڕه‌كه‌ى تره‌مپ وێنه‌ى هه‌ندێك له ئیمه‌یله‌كانى له‌گه‌ڵ ویكیلیكس كه ئاڵوگۆڕی كردووه، گرتوویه‌تى و بڵاوى كردۆته‌وه، دانى به هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ویكیلیكس نا.
به‌ڕێوەبەرەکە له گوتارێكدا له كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆسته تازه‌كه‌یدا رای گه‌یاند كه ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس خزمه‌تگوزاریه‌كی هه‌واڵگری دوژمنكارانه‌یه و سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نیه، گوتى "جۆلیان ئاسانج به‌ڕێوه‌به‌ری ویكیلیكس سه‌ركرده‌ى هێزێكى دوژمنكارانه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات".
دیموكراته‌كان ئاشكرابوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان قۆسته‌وه و رایانگه‌یاند كه كوڕه‌كه‌ى تره‌مپ ناوی له‌و لیسته‌یه كه هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى بۆ باوكی كردووه له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئاده‌م شیف گه‌وره كۆنگرێسمانى دیموكراته‌كان له لیژنه‌ى هه‌واڵگری ده‌ڵێ گرنگیه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ هه‌ڵمه‌تێك له باڵاترین ئاستدا كه ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له وه‌رگرتنى یارمه‌تی ده‌ره‌كی، روونتر وه‌رگرتنى یارمه‌تى له رووسیا كه هه‌ر ئه‌وانیش به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنى ئه‌مه‌ریكایان ئاشكرا كردووه و ئیمه‌یلى هیلاری كلینتۆنیان هاك كردووه و بڵاویان كردۆته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كوڕه‌كه‌ى تره‌مپ پێشتر ره‌تى ده‌كرده‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ویكیلیكس هه‌بوو بێت، هاوكات مایك پێنس گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ جێگری سه‌رۆك ئاگاداری ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ى نێوان كوڕه‌كه‌ى تره‌مپ و ویكیلیكس نیه تا ئه‌وكاته‌ى له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئاشكرابوونى ئه‌و پێوه‌ندییه، له كاتێكدایه خودى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به تایبه‌ت ئه‌وه‌ى مانگی تشرینى یه‌كه‌می 2016 له ویلایه‌تى به‌نسلڤانیان، به ئاشكرا رای گه‌یاند كه ئه‌و ویكیلیكسی خۆش ده‌وێت، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئیمه‌یله‌كانى هیلاری له ویكیلیكس.