پاش 40 ساڵ جارێکی تر لە ئـاھەنگی کێبڕکێیدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى عێراق، شاجوانی گەردوونی عیراق (سارا عەیدان)، بە شاجوانی گەردوونی عیراق هەڵبژردرا، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ساراى شاجوان به‌شدارى له‌و ئاهه‌نگه ده‌كات و وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاجوانى وڵاتى ئیسرائیل ده‌گرێت، هێرشێكى زۆرى ده‌كرێته سه‌ر و خه‌ڵكى عێراق داوا ده‌كه‌ن هه‌رچى زووه عێراق له‌و پێشبڕكێیه بكشێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ساره عیدان له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ شاجوانى ئیسرائیل گرتوویه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه په‌یامى ئاشتى هه‌ردووكیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و له ئامانجى سیاسى دوورن.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى عێراق زۆرینه‌سان به‌هۆى بیرى تائیفى له ئاینى شیعه‌وه نزیكن و سه‌ر به بیر و هزى ئێرانن، به تووندى دژى وڵاتى ئیسرائیل ڕۆڵه‌كانیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ هێرشكردنه سه‌رى زیاتر لاپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كى نوێى شاجوانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیوویانه، ئه‌م كچه نوێنه‌ری ئێمه نییه به‌م جلوبه‌رگانه‌وه.
سارە تەمەنی ٢٧ ساڵە و لە بەغدا ژیاوە، دایک و باوکی بە ڕەچەڵەك خەڵکی حلەن لە بابل، سارە گۆرانیبێژ و تێكست نووسى گۆرانییە و خاوەنی بڕوانامەی هونەری نمایشکردنە.
لە یه‌كی تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا و لە ئاهەنگێکی تایبەتیدا لە بارەگه‌ی ڕێکخراوی شاجوانی عێراق لە بەغداد بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی شاجوانی گەردوون، سارە عیدان هەڵبژێردرا، پاش ئەوەی شاجوانی پێشووی عێراق نازناوەکەی لێ سەندرایەوە. سارە عیدان تاجی شاجوانی گەردوون عێراقی خرایەسەر لەلایەن شەیما قاسم شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٥ - ٢٠١٦.
پاش داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، سارە لەگەڵ هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کاری کردووە لە بەغدا، ساڵی ٢٠٠٩ و لە ڕێگه‌ی ئەوەوە هەلی بۆ ڕەخساوە تا گەشت بۆ ئه‌و وڵاته بکات، و لەوێش لە ساڵی ڕابردوودا نازناوی شاجوانی عێراقی وەرگرتووە لە ئه‌مه‌ریكا.
عێراق کۆتا جار ساڵی ١٩٧٢ بوو کە بەشدار بووە لەم پێشبڕکێیەدا، و سارە پاش ٤٠ ساڵ وەك یەکەم ئافرەتی عێراقی بەشداری دەکات لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون بۆ ئەمساڵ، کە وا بڕیارە لە ٢٦ی ئەم مانگەدا لەسەر شانۆی ئەکسیسی هۆلیوود لە لاس ڤیگاسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت.