گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوى كورد (گۆران دڵشاد)، لە ڕۆژی لەدایکبوونی خوشکەکەیدا وێنەیەکی بڵاوکردووهتەوە و پهیامێك بۆ خوشكهكهى دهنێرێت.
گۆران دڵشاد لە پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ یادى لهدایكبوونى خوشكهكهى وێنەیەکی بڵاو دهكاتهوه و لەسەری وێنهكه پهیامێكى بۆ دهنێرێت و نووسیویهتى: "پیرۆزە خوشکێ، ئەمڕۆ بوویت بە 18 ساڵ، ئەگەر ببیتە 100 ساڵیش لای من هەر کچە پچکۆلانەکەی ماڵیت، بەڵام لەمڕۆوە بۆ خودی خۆت تەواوی شتەکان ئەگۆڕێن، لەوانەیە کەمێک قوڕس بێ بۆت، لەم وڵاتەی مندا و لەم تەمەنەی تۆ بەولاوە، ئافرەت مەرحەبایەکی لەسەر ئەکەوێت، تۆش چیتر منداڵە بزێوەکەی جاران نیت.
ئێسته کچێکی گەورە و کامڵیت، ئەبێت بەو پەڕی بەرپرسیاریهتییەوە ئاگهداری هەنگاوەکانت بیت، بە دڵێکی منداڵ ئاسا و جوانییەکی کچانە و عەقڵێکی ئافرەتانەوە، هەڵسوکەت لەگەڵ هاوڕێکانت بکە، هەمیشە دایک و خوشکت خۆشبوێت و بێسنوور ڕێزی باوکت بگرە و لە خزمەتیا بە، خوشکێ گیان، پیاو بە خۆشمەوە لە هەندێک کاتدا مەخلووقێکی ترسناک و گورگ ئاسایە، بۆیە هەمیشە ئافرەت پێویستی بە یەکێکە لەوانه تا لە شەڕی ئەوانی تر بیپارێزێت، من لێرەم خوشکێ، هەمیشە بەرەو پێشەوە بڕۆ و مەترسە ڕێگهیەک نییە بە ناوی گەڕانەوە هەرکات ویستت ئاوڕ بدهیتەوە من ئەبینیت، وەک هەمیشە پێت ئەڵێم بڕۆ مەترسە و مەوەستە باجی هەموو کەوتنەکانت من ئەیدەم، تۆ تەنیا چێژ لە سەرکەوتنەکانت وەرگرە، ئاهی گشت پەشیمانییەکانت من هەڵی ئەکێشم، تۆ تەنیا لەزەت لە خۆشیەکانت ببینە، کەواتە هەمیشە بۆ پێشەوە بڕۆ، مەترسە و مەوەستە".
ماوهیهك پێش ئێسته هونهرمهند گۆڕان ئاشكراى كردبوو كه سوپرایزێكى تایبهتیان بۆ ههوادارهكانیان ههیه و ئێسته سهرقاڵى كاركردنن بۆ بهرههمێكى دوێت لهگهڵ خوشكهكهى، ساڤیا و بهمزووانه بڵاوی دهكهنهوه.
گۆران دڵشاد لە چەندین بواری هونەریدا کار دەکات لەوانەش: (میوزیکژەنی و گۆرانیبێژی و ئەکتەری)، دوایین كاریشى ڕۆڵگێڕان بوو لە فلیمی سینەمایی (کچی کافرۆش) و خاوەن هەوادارێکی زۆرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە ساڵی 1989 لە دایک بووە.
گۆران بەردەوام وێنەی خوشکە شۆخ وشەنگەکەی بڵاو دەکاتەوە، بە چەندین وشەى جیاواز خۆشەویستی خۆی بۆی دەردەبڕێت کە پێ دەچێت پێوەندییەکی بەهێزی لەگەڵیدا هەبێت و لای خۆشیانەوە هەوادارەکانی باس لە جوانی و سەرنجراكێشی خوشکەکەی دەکەن.