هونەرمەندی شۆخی تورکیا (سبیل جان)، لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، وێنەیەکی نوێى بەبێ مكیاج بڵاوكرده‌وه و هەمووانی سەرسام کردووه به جوانییه‌كه‌ى.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێته سیبل جان وه‌ك دادوەرێكى بەرنامەی "زە ڤۆیس"ی تورکیا بەرانبەر دەنگی کوڕە قۆزێکی عەرەبی به‌ڕه‌گه‌ز جەزائیرى لە میانەی بەرنامەکەدا خۆی پێ نه‌گیرا و دەستى كرد بە سەما بۆی و هاوارى كرد گیانه‌كه‌م.
سبیل جان یه‌كێكه له ناودارترین هونه‌رمه‌نده‌كانی توركیا و خاوه‌نی جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و ده‌نگێكی خۆشه، له هه‌مان كاتدا ئه‌كته‌رێكی ناسراوی نێو فیلم و دراماكانی توركیایه، ئه‌م خانمه له ساڵی 1970 له‌دایك بووه، دوو جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێک هێناوە و هه‌ردوو جاریش جیابووه‌ته‌وه.
سبیل جان سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌ماكار ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 1987 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێكه و تا ئێسته زیاتر له 20 ئه‌لبوومی هه‌یه، وێڕای به‌شداریكردن له چه‌ندین فیلم و دراما، كه دیارترینیان درامای "بێریڤان" بوو.
ماوه‌یه‌كه زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی ئیبراهیم تاتڵیسێس ده‌رده‌كه‌وێت و له میدیاكانی توركیا به خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ناوی ده‌به‌ن.