هاووڵاتییه‌كى سنوورى شاره‌دێى سیده‌كانی سه‌ر به شارۆكه‌ى سۆران، به ده‌نووكی چه‌قۆكه‌ی به‌هره‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی دۆزیوه‌ته‌وه.
"عومه‌ر بازید برادۆستى" هاووڵاتییه‌كى خێزانداره و ته‌مه‌نى 44 ساڵانه، دانیشتووى گوندى "دووره‌مڵكه" له شاره‌دێى سیده‌كان، له ڕێی ئه‌و چه‌قۆیه‌ی به‌ده‌ستییه‌وه‌یه،چه‌ند كارێكى جیاواز ده‌كات، وه‌ك: نیر، ئاموور و دار تاوك كه له دار دروستى ده‌كات و به‌دیارى پێشكه‌شى خه‌ڵكی ده‌كات، جگه له‌مه چه‌ند كارێكى دیكه‌ش ده‌زانێت.
له لێدوانێكدا به "وشه "ى گوت: له منداڵیه‌وه خاوه‌ن مه‌ڕ و بزن بووین له كاتى شوانیدا خۆم سه‌رقاڵى دروستكردنى ئه‌و گیانله‌به‌رانه كردووه كه له ده‌وروپشتمن، و به چه‌قوه‌كه‌م دروستم ده‌كردوون.
عومه‌ر سه‌باره‌ت به كاتی دروستكردنی هه‌ر یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه ده‌ڵێ: ته‌نیا دروستكردنى نیر و ئاموور، ماوه‌ی یه‌ك مانگی پێویسته تا دروستى ده‌كه‌م، چونكه ده‌بێ له‌سه‌ره‌خۆ كارى تێدا بكرێت.
ئه‌و پیاوه به‌رهه‌مه‌نده، به ده‌نووكى چه‌قوه‌كه‌ی زۆر شتى كورده‌وارى وه‌ك خه‌لێفى هه‌نگ، ناوبریشك و مه‌دالییاى دار تاوك دروست ده‌كات.
جگه له‌و خولیایانه‌ی عومه‌ر هه‌یه‌تی، كاری ده‌ستی پێویستیی ماڵیش وه‌ك سۆپای دار و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تریش دروست ده‌كات. خۆی ده‌ڵێ: هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌و به‌هرانه‌م تێدابووه و حه‌زم له دروستكردنی كه‌ره‌سته كردووه.
عومه‌ر برادۆستی، حه‌ز ده‌كات فره پیشه بێت، بۆیه ئه‌گه‌رچی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشكیشی نییه، شاره‌زایه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئێسكه‌كان كاتێك له جێ ده‌چن و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی ساڵێنێكه وه‌ك "به‌یتار" سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستى