برات هاوسه‌رى پێشووى هونه‌رمه‌ندى ناودارى جیهانى ئه‌نجلینا جولى، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام له به‌شى ستۆرى، وێنه‌یه‌كى نه‌بینراوى كۆنى هاوسه‌ره‌كه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه به خێرایى لاى ده‌بات.
دواى ئه‌وه‌ى وێنەیەکی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی (ئەنجێلینا جۆلی)، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە جێی سەرنجی هەوادارانی، برات داواى لێبوردن ده‌كات.
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت لەگەڵ هاوسەری پێشوویەتی که لە ساڵی 2000 هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجام دا بەهۆی ئەوەی نەیدەویست منداڵیان ببێت، ئەنجێلینا جۆلی لێی جیا بووه‌وه.
لە دوای ئەوەش هاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی جیهانی (برات پێت)، کرد و خاوەنی سێ منداڵن، بەڵام ساڵی پار له‌یەک جیابوونەوە.
ئەنجلینا جۆلی پێت، ئەکتەرێکی ئەمه‌ریکی بەناوبانگە و بەدەستھێنەری خەڵاتی ئۆسکارە، لەدایکبووی ٤ی تشرینى دووه‌مى ١٩٧٥ و ھەروەھا ئەنجیلینا بەناوبانگە بەکاری خێرخوازی و ئێسته لە باڵوێزی کاری چاکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئەنجلینا جولى بەردەوام هێمای جوانی و یارمەتیدەری هەژاران بووە و وەك نێردراوی نەتەوە یەكگرتوەكان كار دەكات بۆ كاروباری پەنابەران، جگە لەوەی ئەكتەرێكی ناوداری جیهانییە و هەوادارێكی زۆری هەیە.
دوای جیابوونەوەی ئەنجلینا لە براد بێتی هاوسەری لە ماوەی ڕابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووه‌ته‌وە كە ئەم خانمە نیازی هەیە بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری بكاتەوە بە پیاوێكی بازرگان كە ڕەگەزنامەی بەڕیتانی هەیە و تا ئێسته‌ش ئەم بابەتە تەنیا دەنگۆیەكە و ڕاستییەكەی ئاشكرا نەبووە و خۆى دانى پیادا نه‌ناوه، هه‌وادارانیشى واى وه‌سف ده‌كه‌ن هێشته برات عاشقى ئه‌نجلینایه و نایه‌وێت له ده‌ستى بدات، بۆیه ئه‌و كاره‌ى كردووه.