زرێبار هه‌ورامی، خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی ئاسمانی"NRT" و بازرگانی ئێسته، نوێترین وێنه‌ی بڵاو كرده‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه له‌سه‌رى كه تووشى ڕووداوى هاتوچۆ بووه و زیان به‌رجه‌سته‌ى كه‌وتووه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌م وێنه‌یه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
زرێبار هه‌ورامی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیووه: "من سه‌لامه‌تم"، هه‌وادارانیشى پێیان وایه ده‌نگۆى ڕووداوى هاتوچۆكهش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ببوه تا چاوى كامێرا‌كان بچێته سه‌رى به هۆى ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى كردووه.
شایه‌نی باسه ئه‌م خانمه ماوه‌یه‌كی زۆره وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه و خه‌ریكی كاری بازرگانییه، یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دوورینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی بوو و هاوكاری زۆری بۆ پێشمه‌رگه بردووه له ڕووی جلوبه‌رگه‌وه.
زرێبار هه‌ورامی ساڵی 1993 له قه‌ندیل له‌دایك بووه و وه‌ك بێژه‌ره‌ی هه‌واڵ له كه‌ناڵی (NRT) سه‌ره‌تا ده‌ركه‌وت، به‌ڵام چه‌ند مانگێك پێش ئێسته وازی له كاری بێژه‌ری هێنا و ئێسته وه‌ك خانمێكی بازرگان كار ده‌كات، خاوه‌نی خه‌ڵاتی ڕوانگه‌یه بۆ داهێنا و دروستكردنی هه‌لی كار، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته به هۆی چاولێكردنی له خانمی ناوداری كوردی هێڵی ڵۆڤ، ئه‌ویش هه‌ستا به دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی جوانكاری و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویه‌وه.