به‌هۆی جیاوازی بیركردنه‌وه‌وه، مرۆڤه‌كان به‌شێوازی خۆیان هونه‌ری مێشكیان ده‌رده‌خه‌ن، بۆیه زۆربه‌ی كات چه‌ندان هونه‌ر ده‌بینین له‌سه‌ر دیواره‌كان یان سه‌رشه‌قامه‌كان به شێوازێكی جیاواز شوێنه‌كه ده‌گۆڕێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی هونه‌ر و كه‌سه‌كان جیاوازن، به‌شێك له‌و كه‌سانه كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن وه‌ك دروستكردنی شێوه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی له‌سه‌ر دیواره‌كان یان له‌سه‌ر تابلۆكانی هاتوچۆ یان له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه شێوازێكی جوان و پێكه‌نیناوی به شوێنه‌كه ببه‌خشن.
ئه‌م جۆره كه‌سانه كه وێنه ده‌كێشن له‌سه‌ر دیواره‌كان و هونه‌ری سه‌ر شه‌قامی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌لی بینینی دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌قۆزنه‌وه و له‌و شوێنه كاره‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه زۆربه‌ی كات ئه‌م هونه‌ره به هونه‌ری سه‌ر شه‌قام ناو ده‌برێت.
ئێسته ئه‌م جۆره كاره له دنیادا بڵاوه و زۆر كه‌س هه‌یه ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ویش ته‌نیا بۆ سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵك و ده‌ربڕینی هه‌ستی هونه‌ری و خه‌یاڵه‌كانی، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌و شتانه‌ش كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان ده‌كه‌ن و سه‌رنجڕاكێشن، بۆیه زۆر كه‌س خولیای ئه‌م كاره بووه.