له دنیادا چه‌ندان كاڵا و شتومه‌ك هه‌یه نرخه‌كه‌ی زۆر له‌وه گرانتره كه كاڵاكه ئه‌م نرخه بێنێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م نرخه گرانه‌شی، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داواكاری له‌سه‌ره و ده‌یكڕن، وه‌ك پێڵاوه‌كه‌ی "دیبی وینگهام" كه به‌گرانترین پێڵاو داده‌نرێت له دنیادا.
به‌پێی چه‌ندان ماڵپه‌ڕی دنیا و چه‌ندان گۆڤاری جایا جیا، باس له گرانترین پێڵاو ده‌كه‌ن و ڕوونیان كردووه‌ته‌وه كه دیزاینه‌رێكی به‌ریتانی به‌ناوی "دیبی وینگهام"وه، گرانترین پێڵاوی دروست كردووه، ئه‌م دیزاینه‌ره ده‌ڵێت: ئه‌م پێڵاوه‌م له چه‌ندان به‌رد و زێڕ و پلاتینی گرانبه‌ها و چه‌ندان قوماشی جۆراوجۆر ڕازاندووه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره به‌رد و قوماشه زۆر كه‌مه له دنیادا و نرخه‌كه‌شیان زۆر گرانه.
وینگهام یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین دزاینه‌ره‌كانی دنیا و هه‌ر به‌پێی گوته‌ی خۆیشی، كه باسی دروستكردنی ئه‌م پێڵاوه ده‌كات، ده‌ڵێت: نزیكه‌ی دوو هه‌زار پارچه ئه‌ڵماسی سوور و هه‌زار پارچه ئه‌ڵماسی شینی له‌م جووت پێڵاوه‌دا به‌كار هێناوه، كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 15 ملیۆن و 450 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
دیبی وینگهام یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین دیزاینه‌ره‌كانی دنیا، له ساڵی 1986 له‌دایك بووه له به‌ریتانیا و دیزاینه‌ری گرانترین پێڵاوی دنیایه و خاوه‌نی كۆمپانیای " Couture to Cakes"ه بۆ دروستكردنی كێك.