دواى ئه‌وه‌ى له ناكاو و به‌هۆی ڕووداوێكى هاتوچۆوه، ئەستێرەی بەناوبانگی لبنانی (مریه‌م فارس)، بۆ ماوەیەک هەموو کارە هونەری و ئاهەنگەکانی ڕاگرت بەهۆی ناجێگیریی تەندروستى و برینداربوونى، ئه‌مشه‌و نوێترین وێنه‌ى خۆى له پێگه‌ى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه.
مریه‌م تووشی ڕوداوێکى هاتوچۆ بووه و لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا، دكتۆره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پێویسته پشوویه‌كى باش بدات. بۆیه به‌ڕێوبه‌رى كاره‌كانى هونه‌رمه‌ندى ناودارى لبنانى (مریه‌م فارس)، پێشتر بڕیارى دابوو بۆ ماوەی یەک مانگ سەرجەم کارەکانی ڕابگرێت.
بەڵام وەک دەردەکەوێت باندێج بە ئەژنۆیەوەیەتی و هێشته بە تەواوی چاک نەبووەتەوە، بەڵام لە ڤیدیۆیەکی تردا ڕای دەگەیەنێت کە بەمزووانە لە 14ی كانوونى یه‌كه‌م لە فێستیڤاڵی چاو لە ئیمارات دەگەڕێتەوە و دووبارە دەست دەکاتەوە بە سازکردنی ئاهەنگەکانی.
مریه‌م فارس، لە ساڵی 1983 لە وڵاتى لبنان لەدایک بووە، هاوسەرگیری کردووە و کوڕێک و كچێكى هه‌یه و بەهۆی سەرنجڕاکێشی و لەش و لارە ڕێکەیەوە، هەوادارێکی زۆری هەیە لە جیهاندا.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له نوێترین كاری‌دا، هونه‌مه‌رندی ناوداری لبنانی مریه‌م فارس نوێتریین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه كه له ماوه‌ی 48 سعاتدا، 500 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه به بێ هیچ ڕێكلام بۆ كردنێ.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كلیپه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "شوف حالك علی"، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له ناوه‌ندی هونه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه گۆرانییه‌كه‌ی پێشووتری هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌و وڵاته، فه‌یروز گوتوویه‌تی و مریه‌م فارس نوێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كلیپه‌كه به ستایلی كچێكی له‌شفڕۆش كاری كلیپه‌كه كراوه، كه له‌مه‌دا هه‌وادارانی فه‌یروز و چاودێرانی هونه‌ره‌ی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی فارس ده‌یكات عه‌یبه و شكاندنی گه‌وره‌یی هونه‌ری وڵاته‌كه‌مانه.