ئه‌و تابلۆیه‌ی به‌ر له چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له لایه‌ن هیتله‌ره‌وه به بۆیه‌ی زه‌یتی كێشرابوو، له بازاڕی كۆنه‌فرۆشان له هۆڵه‌ندا، پیاوێك به 75 سه‌نتی ئه‌مه‌ریكی به ڕێكه‌وت كڕی.
پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن له یه‌كێك له بازاڕه كۆنه‌فرۆشه‌كانی هۆڵه‌ندا، تابلۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێشی به 75 سه‌نت واته دۆلارێك كه‌متر كڕیبووی، ماوه‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵیواسیبوو، دواتر كه به میرات بۆ كچه‌كه‌ی مابووه‌وه، كچه‌كه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌م تابلۆیه له لایه‌ن "ئه‌دۆڵف هیتله‌ر" ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م كێشراوه، ئه‌مه‌شی به لۆگۆی نازی و واژووه‌كه‌ی هیتله‌ر ناسییه‌وه كه له پشتی تابلۆكه‌دا كێشابووی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ژنه تابلۆكه‌ی ببردایه بۆ زیادكردن، بێگومان پاره‌یه‌كی زۆر باشی بۆ ده‌كرد، به‌ڵام وه‌ك ڕێزێك بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌ره مێژوویییه‌ی هیتله‌ر، بردی بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هۆڵه‌ندا، له‌وێش دوای چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی درێژ بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌م وێنه‌یه به ده‌ستی هیتله‌ر كێشراوه و ناویشی له تابلۆكه ناوه "هۆڵی دوورگه‌یه‌كی كۆن".
هیتله‌ر له ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندان تابلۆ و وێنه‌ی تری كێشاوه و ده‌ستێكی باڵای له‌و هونه‌ره‌دا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مین تابلۆیه‌تی كه به‌و شێوه‌یه به كتوپڕ بدۆزرێته‌وه و له هۆڵه‌ندا فرۆشرابێت.