پێنج چارەسەری سروشتی بۆ لابردنی خاڵی پێست

:: PM:03:53:04/12/2017 ‌
پێست بە سەرەكیترین و دیاترین خانە دادەنرێت، بۆیە پێویستی بە چاودێریكردنێكی گونجاوە زۆر نەخۆشی یان پێشهاتی تەندروستی هەیە كە لەسەر پێستی دەموچاو دەردەكەوێت وەك زیپكە، هەوكردنی پێست، خاڵی تەمەن، وشكبوونی پێست ئەم كایگەرییانە لەسەر رووی پێست یان چینەكانی پێست دەردەكەوێت.

بالۆك: سیر
بالۆك لە ئەنجامی جۆرێك لە هەوكردنی HPV دروست دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا سیر چارەسەرێكی بەهێزە بۆ  بالۆكە، سیرێك قاش بكە و بەسەر بالۆكەكەدا بڵاوی بكەرەوە، پاشان لە سەر بالۆكەكە بیهێڵەوە و بۆ ماوەی 30 خولەك بە پارچە قوماشێك بیبەستە، پاشان رۆژانە دووبارەی بكەرەوە هەتا هەست بە نەمانی بالۆكەكە دەكەیت.

خاڵ یان نیشانەی بەرز: گیراوەی سۆدە و رۆنی گەرچەك
دروستبوونی نیشانە و خاڵی بەرز زۆر جار لە تەمەندی هەرزەكاریدا دروست دەبێت، بەكارهێنانی سۆدە لەگەڵ زەیتی گەرچەك بە چارەسەرێكی باش دادەنرێت بۆ نەمانی ئەم خاڵانە، ئەویش بە تێكەڵكردنی سۆدە لەگەڵ دوو دڵۆپ لە رۆنی گەرچەك، پاشان بەكارهێنانی بۆ شوێنی خاڵەكان لە ماوەیەكی كەمدا هەست بەكاڵبوونەوەی دەكەیت.

خاڵی تەمەن: بە لیمۆ و شلیك
خاڵی تەمەن یان خاڵی جگەر كەلە ئەنجامی زۆر بەركەوتنی تیشكی خۆرەوە دروست دەبێت بۆ لابردنی ئەم خاڵانە پێویستت بە چەند شلكێك دەبێت لەگەڵ چەند دڵۆپێك ئاوە لیمۆ، پاشان بەكارهێنانی بۆ سەر خاڵەكان بۆ ماوەی پێنج خولەك و دواتر بیشۆ، رۆژانە ئەم كارە دووبارە بكەرەوە تا دەگەیت بە ئەنجام.

گۆشتی زیادە: رۆنی گەڵاچا
گۆشتی زیادە یەكێكە لە و پێشهاتانەی پێست كە بەشێوەیەكی روون دەردەكەوێت و شێوەیەكی ناشیرین دەدات بەپێست بۆ ئەوەی لەم گۆشتە زیادانە رزگارت ببێت، پێویستت بە رۆنی گەڵاچایە ئەویش بەكارهێنانی رۆنی گەڵاچا لە رێی  پارچە لۆكەیەكەوە بۆ سەر گۆشتە زیادەكان چواردەوری گۆشتە زیادەكەی پێ چەور بكە. ئەم رێیە هەموو رۆژێك دوو جار دووبارە بكەرەوە.

خاڵە ڕەشەكان: ماسكی شۆفان و چای سەوز
دروستبوونی ئەم خاڵە رەشانە لە ئەنجامی دەرنەكردنی رۆنی پێستەوە دەبێت كە كونیلەكانی پێست رێ لە دەرچوونی چەوری پێست دەگرن و رەنگیان تۆخ دەبێت بە هۆی ئۆكسجینەوە. بۆ رزگاربوون لەم خاڵە رەشانە پێویستت بە ماسكی شۆفان و چای سەوز دەبێت.

چای سەوز تایبەتمەندی دژە بەكتریای هەیەكە پچڕانی پێست خێرا دەكات. هەنێك چا لەگەڵ یەك كەوچك شۆفان تێكەڵ بكە و پاشان بیدە لە پێستت بۆ چەند چركەیەك پێستی پێ بشێلە دواتر بۆ ماوەی 10 خولەك وازی لێ بهێنە، پاشان بەئاو پێستت بشۆ و وشكە بكەرەوە. دوای چەند جارێك لە دووبارەكردنەوەی ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو بەدەست دەهێنیت.

 




وشە - ئاوات ئازاد