دوای جیابوونه‌وه‌ی له زنجیره درامای كۆسام سوڵتان، بێران سات
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌نان دۆلو چوونه ئه‌مریكا و له ماڵه‌كه‌یان له لۆس ئه‌نجلس پشووی هاوینه‌یان به‌سه‌ربرد. له ئێستاشدا به ترسه‌وه سه‌یری پڕۆژه‌كان ده‌كات و نایه‌وێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی سینه‌مایی به‌شدار بێت.
له وه‌رزی ئه‌مساڵ بێران سات نایه‌وێ به‌شداری له هیچ زنجیره دراما‌و فیلمێكی سینمایی بكات، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی فیلم هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناتوانن رازی بكه‌ن به‌وه‌ی به‌شداری له فیلمێك یان درامایه‌ك بكات.
دواجار پێشنیاریان كرد له هه‌فته‌یه‌كدا 140 هه‌زار لیره‌ی توركی پێ بده‌ن، به‌ڵام بێران سات گوتی: ده‌رهێنه‌ر و تیمه‌كه‌یم به‌دڵ نییه.
وشه/ acunn.com 8/ عه‌لی سدیق