به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، جارێكی تر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌عات هه‌شت و 53 خوله‌ك، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ری ده‌ربه‌ندیخانی هه‌ژاند و تا ئێسته زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌بوون.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه له یه‌كه‌م سه‌نته‌ریدا كه 18 كیلۆ مه‌تر له شاری هه‌ڵه‌بجه دوور بووه، به پله‌ی 4.9 ڕێخته‌ر بووه، ئه‌م پله‌یه‌ش به‌پێی پێشبینییه سه‌ره‌تاییه‌كان و ئه‌زموونی داویین بوومه‌له‌رزه‌كان، زیانی زۆری لێ ناكه‌وێته‌وه.
هه‌ر به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، بوومه‌له‌رزه‌كه به قووڵاتیی 10 كیلۆمه‌تر بووه.
له مانگی ڕابردووه‌وه، زنجیره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه كوردستانی گرتووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌تا به بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستی پێ كرد له 12ی تشرینی دووه‌م هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی هه‌ژاند و له‌رینه‌كه‌ی تا ده‌ریای كه‌نداو و ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕۆیشت چونكه به 7.6 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو كه تا ئێسته له‌و ناوچه‌یه پله‌ی وا تۆمار نه‌كراوه، سه‌نته‌ره‌كه‌شی له هه‌ڵه‌بجه و كرماشان بوو و زیانێكی زۆری گیان و مادی لێ كه‌وته‌وه.