زۆربه‌ی كات تاسه‌ی ھاتوچۆ بۆ سه‌لامه‌تیی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی ھاتوچۆ داده‌نرێن، به‌ڵام زۆربه‌ی تاسه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خراپ دانراون و دیزاینه‌كه‌یان نازانستییه و زیان به ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش ماڵپه‌ڕی "
thenewswheel" له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی خراپیی تاسه كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی نازانستییانه دروست بكرێت، چونكه زیان به ئۆتۆمبێل ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها باوترین زیانی تاسه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
تاسه‌كانی سه‌رشه‌قام و شه‌قامه گشتییه‌كان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و باش دروست نه‌كرێت، ده‌بێته ھۆی شكانی ته‌گه‌ره‌كانی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌و جۆره تاسانه ببنه هۆی شكانی ده‌بڵه‌كان و ته‌قینیان یان ته‌مه‌نیان كه‌م ده‌كاته‌وه و زووتر له كار ده‌كه‌ون.
شكانی ئه‌و به‌شانه‌ی كه له ته‌گه‌ری ئۆتۆمۆبێلدا جێگیر كراون و به‌ستراون، چونكه ئه‌گه‌ر له تاسه‌یه‌كت دا و تاسه‌كه خراپ دروست كرابوو، ئه‌وا به‌شه‌كانی ته‌گه‌ره‌كه شل ده‌بنه‌وه و ده‌بێته هۆی قرتانی له ته‌گه‌ره‌كه، هه‌روه‌ها كێشه له بۆڵت و گراین شه‌فتدا دروست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به خێرایی له تاسه بده‌ی ده‌بێته هۆی كێشه له ئه‌گزۆزدا و ئه‌و گرێیه‌ی به ئه‌گزۆزه‌وه به‌ستراوه شل ده‌بێته‌وه و لێ ده‌بێته‌وه و تێك ده‌چێت، هه‌روه‌ها له هه‌مووی گرنگتر كێشه له پاوه‌ری سوكانه‌كه‌دا دروست ده‌كات و هاوسه‌نگی سووكانه‌كه تێك ده‌دات.