كیم كارداشیان، ئه‌ستێره‌ی بە ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا، نوێترین وێنەکانی خۆی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو کردەوە و هەوادارانی سەرسام کردووه و ناوه‌ندى هونه‌رییه‌كان پڕى بووه له هه‌واڵى وێنه نوێیه‌كانى.
كارداشیان هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵە، هەمیشە به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆیی ورووژێنه‌ره‌كانى، هه‌وادارانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌رسام ده‌كات.
کیمبێرلی نۆیڵ کارداشیان ناسراو بە کیم کارداشیان، لە ٢١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٠ لە لۆس ئانجلەس له ویلایه‌تی کالیفۆرنیای ئەمەریکا لەدایک بووە. کەسایەتی تەلەڤزیۆنی، نمایشکار، ئەکتەر، هەروەها دیزاینەری جلوبەرگە.
سەرەتای دەرکەوتنی لەگەڵ پاریس هیڵتن بوو، کە ھاوڕێی یەکتر بوون. دوای ساڵی ٢٠٠٣ گرتەی سێکسی کیم و ھاوڕێ کورەکەی بە ناوی (ڕەی جەی)، بڵاوبووەوە لە ساڵی ٢٠٠٧. دوای ئەو ساڵە کیم و خێزانەکەی دەستیان بە دەرکەوتن کرد لە تەلەڤزیۆنی ڕاستی زنجیرەی Keeping Up with the Kardashians. لە ساڵی ٢٠١٠ کیم بوو بە بەرزترین ئاستی کەسایەتی تەلەڤزیۆنی، لە ئەمریکا و ئاستی قازانجی بە شەش ملیۆن دۆلار مەزەندە کرد. لە ساڵی ٢٠١٥ ئەمه‌ریکا ئاستی قازانجی بە ٥٣ ملیۆن دۆلار راگەیاند.