ئه‌مه‌ریكا واده‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ قودس دیاری كرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری ئه‌لئه‌بیب بۆ شاری قودس ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێ و پرۆسه‌كه به زوویی ئه‌نجام نادرێ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ریكس تیلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له شاری پاریس له‌گه‌ڵ هاوپیشه فڕه‌نسییه‌كه‌ی گوتی: پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌مان له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێت و ڕه‌نگه له ساڵی 2018 یان ساڵی دواتر ته‌واو ببێت.
ئه‌وه‌شی گوت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه هیچ ورده‌كارییه‌ك باس نه‌كراوه، بۆیه كێشه‌كانی وڵاته‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌كه ده‌كان.
ڕۆژی شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سپی وتارێكی پێشكه‌ش كرد، تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا گوتی: "داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاری قودس و كاتی ئه‌وه هاتووه دان به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بنرێت".
له وتاره‌كه‌یدا ئه‌و نهێنییه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا كرد بۆ جیهان كه هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی شكستی هێناوه له گواستنه‌وه‌ی باڵۆێزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ شاری قودس و سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا خۆیان له‌م ڕاستییه لاداوه، به‌ڵام من ئه‌و كاره ده‌كه‌م.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا گوتی: "بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌ده‌م و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تداین بۆ ئیسرائیلیه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان".
ئورشەلیم یان قودس، گرنگییەكى زۆرى هەیە لە ڕووى ئاینى و ئابوورییەوە، و قورسایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە زمانى عەرەبى بە چەندان ناوى تر دەناسرێت وەك : به‌یت المقد‌س، القدس الشریف، و أولى القبلتین و لەلاى جولەكەش بە فه‌رمی پێى دەگوترێت ئۆرشەلیم، ئه‌و شاره بۆ عه‌ره‌به‌كان به شارى شه‌ڕه‌ف ناسراوه و ئێسته ئه‌مریكا پلانه‌كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌و شاره له عه‌ره‌بكان ده‌سێنێته‌وه و ده‌یكات به پایته‌ختى جووه‌كان.
پێشتر محه‌مه‌د سه‌لمان جێنشینی پاشای سعوودیه له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین كۆ بووه‌وه و پێی گوت ده‌بێ به‌وه ڕازی بێت كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل ده‌چێته قودس و وه‌ك شارێكی ئیسرائیلی ده‌ناسرێ، به‌ڵام سه‌رۆكی فه‌له‌ستین به‌و پێشنیازانه ڕازی نه‌بووه.
ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل بۆ شاری قودس، كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی جگه له سعوودیه دژایه‌تی كرا و سه‌رۆكی توركیاش به هه‌نگاوێك بۆ نه‌هێشتنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باسی كرد.