ئێوارەی ئەمرۆ مانگ گه‌یشته نزیکترین خاڵی زەوی به قەبارەی 14% گەورەتر و 30% رووناکی زیاتر، تا ساڵی ٢٠٣٤یش ئەو حاڵەتە دووبارە نابێتەوە.
هه‌رێمی كوردستانیش له‌م رووداوه گه‌ردوونیه بێ به‌ش نه‌بووه و له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان مانگ بە تەواوی لە زەوی نزیك بووه‌ته‌وه.
به پێی وته‌ی فه‌له‌كناسان روداوه گه‌ردوونیه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و ھاوڵاتیان دەتوانن بەچاو بیبینین".
فه‌له‌كناسان له‌باره‌ی دیاردەی مانگی زه‌به‌لاح ده‌ڵێن لەدوای خۆرئاوا بوون واتا سەرەتای دەرکەوتنی مانگ دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوەی بەمەش قەبارەی مانگ 14٪ گەورەتر نیشان ئەدات و بەرێژەی ۳۰٪رووناکی زیاتر دەبێت.
ئه‌م روداوه لەناوەراستی چلەکانی سەدەی رابردوو تا ئێستا دووبارە نه‌بۆته‌وه، له داهاتووشدا له ساڵی 2034 دووبارە ده‌بێته‌وه.
زانایانی فەلەكناسی ئەمەریكا لە باكوری وڵاتەكە و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەمەریكاوە لە میانەی چاوێری كردنی بەردەوامیان بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی لە گەردوون ڕوو دەدەن، ئاماژە بەوە دەكەن، ئه‌مشه‌و مانگ دەگاتە نزیكترین خاڵی زەوی و ماوەی سێ سەعات لە مەودایەكی زۆر نزیكی زەوی دەردەكەوێ و هەموو كەس بە چاو هەستی پێ دەكات، چونكە قەبارەی مانگ لەسەر زەوییەوە بە بەراورد بە رۆژانی ئاسایی 30% گەورەتر دەردەكەوێت.
جیم لاتیس زانای گەردوونناس لە زانكۆی ویسكونسنی ئەمەریكی لەوبارەوە دەڵێ، دەركەوتنی مانگ بەو شێوەیە لە ئەنجامی تەواوكردنی خولگەی خۆیەتی بە 28 رۆژ، هەموو كەسیش دەتوانێ هەست بە گەورە دەركەوتنی مانگ بكات و ئەو دیمەنە سەرنجڕاكێشە ببینێت كە هەموو ساڵێك دووبارە نابێتەوە.