خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی NRT و بازرگانی ئێسته‌ی ناسراوی شاری سلێمانی (زرێبار هه‌ورامی)، نوێترین وێنه‌ی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاو کردەوە. ئەم خانمە سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، به‌شێك له هه‌وادارانی جوانییه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی بۆ جله‌كه‌ی به‌ری ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
زرێبار هه‌ورامی له لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووکدا، نوێترین وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه: " لێبوردەبە، هەموو مرۆڤێک ڕۆژێک لە ڕۆژان قابیلی هەڵەکردنە. هەوڵ بدە سینە فرەوان و لێبوردەبیت بەرانبەر کەموکوڕتییەکانی خەڵکانی تر. کینە لە خۆت بارمەکە و ئیرەییش بە کەس مەبە، ئەگـەر دڵت بــورکـانێک بێت، چـۆن چـاوەرێی ئـەوە دەکـەیت گــوڵ تێدا گــەشـە بکـات."
شایه‌نی باسه ئه‌م خانمه ماوه‌یه‌كی زۆره وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه و خه‌ریكی كاری بازرگانییه، یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دوورینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی بوو و هاوكاری زۆری بۆ پێشمه‌رگه بردووه له ڕووی جلوبه‌رگه‌وه، زرێبار هه‌ورامی له ساڵی 1993 له قه‌ندیل له‌دایك بووه و وه‌ك بێژه‌ره‌ی هه‌واڵ له كه‌ناڵی NRT بۆیه‌كه‌م جار ده‌ركه‌وت، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م وازی له كاره‌كه‌ی هێناو به‌ره‌و كاری بازرگانی هه‌نگاوی نا، ئێسته وه‌ك خانمێكی بازرگان كار ده‌كات، زۆربه‌ی جار تانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی جوانییه‌كه‌ی به‌كار دێنێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه بازرگانییه‌كانی.