كۆمه‌ڵێك كچ له یه‌كێك له خانووه كۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا وێنه‌یه‌كیان گرت، به‌ڵام له دواوه‌ی ئه‌م وێنه‌یه تارمایییه‌كی ترسناك ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
له ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك كچی گه‌نج بۆ گه‌شتێكی هاوڕێیانه چوونه یه‌كێك له خانووه كۆنه‌كانی ڕه‌زی كچێكیان، ئه‌م كچه و خێزانه‌كه‌ی ده‌مێك بوو سه‌ردانی ئه‌م خانووه بێ سه‌روشوێنه‌یان نه‌كردبوو، بۆیه بڕیاری دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا سه‌ردانی بكه‌ن و له مانه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان به جێگری دڵنیا ببنه‌وه.
دوای به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا، وێنه‌یه‌كی سێڵفییان گرت، دواتر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویان كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك له كۆمێنته‌كاندا هات و خۆیان دواتر هه‌ستیان پێی كرد، له په‌نجه‌ره‌ی پشت كچه‌كانه‌وه، له وێنه‌كه‌دا تارمایییه‌كی ترسناك ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌م تارمایییه كه له شێوه‌ی منداڵێكی بچووكه كه به بكوژی ناو خانووه‌كه ناو ده‌هێنرێت، تا ئێسته زیاتر له هه‌زار جار ئه‌م وێنه‌یه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه، بووه‌ته جێی مه‌ترسی و تۆقینی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، له‌به‌رئه‌وه تا ئێسته هیچ كه‌سێك سه‌ردانی نه‌كردووه‌ته‌وه.