زه‌یتی لیمۆ له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌وجۆره زه‌یتانه داده‌نرێ، كه سوودی سیحری و گه‌وره به كۆئه‌ندامی هه‌رس و به‌رگری له‌ش و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان هه‌یه، ئه‌و جۆره زه‌یته له توێكڵی لیمۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و بۆنی هاوشێوه‌ی بۆنی ئاسایی لیمۆیه و زۆترین كێشه‌ی ته‌ندروستی له كۆڵ مرۆڤ ده‌كاته‌وه و شاره‌زایان گرنگترین ئه‌و نه‌خۆشی و كێشه ته‌ندروستیانه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی زه‌یتی لیمۆ له‌ناو ده‌چن به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
یه‌كه‌م:نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده، بۆنی ناخۆشی ده‌م و كارلێكه‌كانی ناو گه‌ده له‌ناو ده‌با و ته‌واوی گرفته‌كانی گه‌ده وه‌ك به‌دهه‌رسی و گرفت له ڕێژه و جۆری ترشه‌كانی ناو گه‌ده و هه‌وكردن و برینی گه‌ده و زۆر كێشه‌ی تر چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو سێ دڵۆپ زه‌یتی لیمۆ بكه‌نه ناو كوپێك ئاوه‌وه و ڕۆژانه بیخۆنه‌وه.
دووه‌م: ره‌بۆ، خواردن و به‌كارهێنانی زه‌یتی لیمۆ ڕێڕه‌وه‌كانی لووت و گیرفانه هه‌واییه‌كان به ته‌واوی له كێشه و گرفته‌كان و نه‌خۆشی ڕه‌بۆ دوور ده‌خاته‌وه و هه‌وا به ته‌ندروستانه ده‌باته نێو سییه‌كانه‌وه و هیچ كێشه‌یه‌ك ناهێڵێ.
سێیه‌م: دژه ئۆكسیده، ڕێژه‌یه‌كی زۆری دژه ئۆكسیدی تێدایه و چرچ و لۆچ و قڵێشانی پێست له‌ناو ده‌بات و سیسته‌می به‌رگری له‌ش به ته‌واوی كارا و به‌هێز ده‌كات.
چواره‌م: كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت، به تێكه‌ڵ كردنی پێنج دڵۆپ زه‌یتی لیمۆ له‌گه‌ڵ ئاو و خواردنه‌وه‌ی پێش ژه‌می به‌یانی، كاریگه‌ری به‌هێز له‌سه‌ر كێشی زیادی له‌ش دروست ده‌كات و كه‌می ده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م: ددان سپی ده‌كاته‌وه، چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی لیمۆ له‌گه‌ڵ سۆدا‌ی نان و گوێز هیند تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه و له نێو ده‌م غه‌رغه‌ره‌ی پێ بكه‌ن و ماوه‌ی دوو ده‌قه به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، ئه‌مه ده‌بێته هۆی سپی كردنه‌وه‌ی ددان و له ته‌واوی كێشه‌كانی ددان دوورتان ده‌خاته‌وه.