ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعش له سووریا رای گه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا وڵاته‌كه‌ى به‌شى زۆری هێزه‌كه‌ى له سووریا ده‌كشێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا گومانى له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى رووسیا له سووریا هه‌یه و پێی وایه هێشتا زووه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له سووریا رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ شكستى گفتوگۆكانى ئه‌مدواییه‌ى جنێڤ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ سووریای دواى داعش.
راگه‌یاندنى كشاندنه‌وه‌ى سوپاى رووسیا له سووریا، له كاتێكدایه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تا ئێسته له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكى سیاسی بۆ ئاینده‌ى سووریا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، ئه‌گه‌رچى كۆبوونه‌وه‌كانى لووتكه‌ى جنێڤ كه له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه ده‌چێت، تا ئێسته هه‌شت لووتكه‌ى به‌ستووه بێ ئه‌نجامه، هاوكات كۆبوونه‌وه‌كانى ئاستانا كه شه‌ش لووتكه‌ى به‌ستووه ئه‌نجامى نه‌بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا لووتكه‌ى سوتچیشی بۆ زیاد بووه.
له سه‌ردانه رانه‌گه‌یه‌نراوه‌كه‌ى بۆ بنكه‌ى سه‌ربازی حمیمیم له پارێزگاى لازقیه، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا رای گه‌یاند سوپاى رووسیا به‌شى هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌ركه‌كه‌ى له سووریا به‌جێ گه‌یاندووه بۆ پشتگیریكردنى حكوومه‌تى سووریا دژی توندڕۆكان و شكست پێهێنانى توندڕۆترین گرووپی تیرۆریستى نێوده‌وڵه‌تى كه داعشه له سووریا. به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكی گومانیان هه‌یه و پێیانوایه سوپاى سووریا لاوازه و ناتوانێت ئاسایشی وڵاته‌كه‌ى بپارێزێت و به كشانه‌وه‌ى سوپاى رووسیا،گرووپه توندڕۆكان و گرووپه چه‌كدارییه‌كانى تر له سووریا هه‌لێكى گه‌وره‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێت بۆ دووباره خۆ رێكخستنه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌رێكى سیاسی بۆ كێشه‌كانى سووریا نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وا جارێكى تر شه‌ڕ و ململانێ له سووریا سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه.
مێجه‌ر ئه‌دریان رانكین جالاوی له هێزی ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ده‌ڵێ، دواى راگه‌یاندنى كشاندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ر زۆری سوپاى رووسیا له سووریا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى رووسیا، تا ئێسته هیچ كشانه‌وه‌یه‌كى وه‌هاى سوپاى رووسیا له سووریا رووى نه‌داوه. گوتى "هیچ كشانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ی سوپاى شه‌ڕكه‌ری رووسی له سووریا رووی نه‌داوه، ئه‌گه‌رچى رووسه‌كان باسی ده‌كه‌ن".
هاوكات برنادیت میهان گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نیشتمانى سه‌ر به كۆشكى سپی ده‌ڵێ، هێشتا زووه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له سووریا رابگه‌یه‌نرێت، له مێژوودا حاڵه‌تى وا زۆر روویدا كاتێك سه‌ركه‌وتنی پێشوه‌خته راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام دواجار به شكست كۆتای پێ دێت.
ئه‌گه‌رچى ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى داهاتووى سووریا ده‌بێت بێ بوونى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته بێت، به‌ڵام هێشتا رووسیا پێداگیره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى.
فڕه‌نسا له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا بۆچوونه‌كانى له‌سه‌ر داهاتووی سووریا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به رووسیا و ئێرانیش گۆڕانی به‌خۆیه‌وه دیوه.
لۆ دریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا ده‌ڵێ، كاتى ئه‌وه هاتووه مۆسكۆ و تاران هاوكاری ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ن بۆ كۆتاهاتنی شه‌ڕ له سووریا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسییه‌كانى ئه‌و وڵاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا به روونى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه داهاتوو سووریا نابێت بوونى هێز و میلیشیای وڵاتانى تر به تایبه‌ت ئێران لێ بێت، گوتى "بوونى ئێران له سووریا و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى هیلالی شیعی و گه‌یشتن به ده‌ریاى سپی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه نابێت".
له جه‌نگی دژ به داعش له عێراق و سووریا، ئێران هه‌لى بۆ ره‌خسا له رێى میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوپاى پاسداران، هه‌ژموون و نفووزی خۆى له‌و دوو وڵاته زیاتر بكات كه ئێسته له عێراق به تایبه‌ت كاریگه‌ری به‌سه‌ر بڕیاری سیاسیش داناوه، كه وایكردووه پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به ته‌واوه‌تى سنووره‌كان ببڕێت و نزیك ببێته‌وه له‌گه‌یشتن به ده‌ریاى سپی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی وڵاتانى عه‌ره‌بی ناوچه‌كه و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
پێوه‌ندییه‌كانى فڕه‌نسا و ئێران له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا گرژى به‌خۆیه‌وه دیوه دواى ئه‌وه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا، داواى روونكردنه‌وه‌ى له تاران كرد له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى مووشه‌كی بالیستی، له‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش گوتى، "ده‌بێت تاران ده‌ست له‌و به‌رنامه دوژمنكارییانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا گرتویه‌تییه به‌ر هه‌ڵگرێت".
هاوكات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نساش نه‌یشارده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێت پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا باشتر بكات به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر داهاتووی سووریای دواى داعش.
لۆ دریان له‌باره‌ى ره‌وشى سووریا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه گرووپه میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران، ده‌بێت سووریا به‌جێ بهێڵین و سووریاش ده‌بێت جارێكى تر ببێته‌وه خاوه‌نى سه‌روه‌ری خۆی و وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ بێت دوور له پاڵه‌په‌ستۆی وڵاتانى هه‌رێمایه‌تى.
فڕه‌نسا دووپات له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى ده‌كات كه ده‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات به‌جێ بهێڵێت و ئه‌مه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له دانوستاندنه‌كانى داهاتووی جنێڤ، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا ده‌ڵێ رووسیا له‌مه‌دا هاوكار نییه.
زیاتر گوتى، "رووسیا و ئێران له سووریا دوو یاریزانى سه‌ره‌كین، بۆیه ده‌بێت قورسایی خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى چاره‌سه‌رێكى سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر داهاتووى سووریا به‌كار بهێنن كه ده‌بێت داهاتووی سووریا بێ بوونى به‌شار ئه‌سه‌د بێت له ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌گه‌رچی رووسیا كشاندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ره گه‌وره‌ى سوپاكه‌ی له سووریا راگه‌یاند، به‌ڵام كۆشكى كرملین رای ده‌گه‌یه‌نێ كه سوپاى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی له سووریا ده‌مێنێته‌وه بۆ لێدان له گرووپه چه‌كداره‌كان.
دیمتری بیكسوف گوته‌بێژى كۆشكى كرملین ده‌ڵێ، دواى ته‌واوبوونى كرده‌وه‌گه‌لى رزگاركردنى سووریا و پاككردنه‌وه‌ى خاكی سووریا له تیرۆریستان، هیچ پێویستییه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزه زۆره له سووریا.
ئه‌وه‌شی گوت، "به‌ڵام هه‌ردوو بنكه‌ى سه‌ربازی حه‌میمیم له پارێزگاى لازقیه و بنكه‌ى ده‌ریایی له میناى ته‌رتووس ده‌مێننه‌وه، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكیش ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازییه گورزى سه‌ربازی كوشنده ده‌وه‌شێنن له هه‌ر جموجۆلێكى سه‌ربازی كه بیه‌وێت جارێكى تر شه‌ڕ له سووریا به‌رپا بكات".