فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ئێسته له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراودایه، گفتوگۆ له‌سه‌ر چوار بابه‌تى سه‌ره‌كى ده‌كه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕِۆ چوارشه‌م فوئاد مه‌عسوومى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى و نوورى مالیكى له كۆبوونه‌وه‌دایه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش داخراوه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسیان كردووه، سه‌رۆك كۆمار و دوو جێگره‌كه‌ى تاوتوێى چوار بابه‌تى سه‌ره‌كى ده‌كه‌ن، له‌وانه بابه‌تى بودجه و كێشه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئاواره‌كان و كه‌ركووك.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆك كۆمارى چاوى به نوورى مالیكى كه‌وتبوو، به‌یه‌كه‌وه باسیان له بودجه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان كردبوو، رۆژى دووشه‌مى رابردووش به جیا سه‌رۆك كۆمار چاوى به ئه‌یاد عه‌لاوى كه‌وتبوو، تاوتوێى هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌یان كردبوو كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆش له نێوان سه‌رۆك و جێگره‌كانى تاوتوێى بكرێت.
دواى ته‌واوبوونى جه‌نگى داعش، كۆمه‌ڵێك كێشه و ئه‌ركى تر له عێراق هه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌وانه په‌سه‌ندكردنى بودجه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستاندنه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن.