سەرۆك بارزانی سەردانی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان دەكات

:: PM:09:49:13/12/2017 ‌

سەرۆك مەسعوود بارزانی سەردانی هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان دەكات و ڕای دەگەیەنێت هێزەكانی دژەتیرۆر شانبەشانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا سەربەرزانە گێڕاویانە و شەهید و قوربانیان پێشكەش بە كورد و كوردستان كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی كانوونی یەكەم، سەرۆك بارزانی بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هێزەكانی دژەتیرۆر، سەردانی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستانی كرد لەو بەسەركردنەوەیەدا دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوون و شەونخوونیی هێزەكانی دژەتیرۆر كرد لە پارێزگاریكردن لە كوردستان.

سەرۆك بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ ئەو ڕۆڵە كاریگەرەی كە هێزەكانی دژەتیرۆر شانبەشانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا سەربەرزانە گێڕاویانە و شەهید و قوربانیان پێشكەش بە كورد و كوردستان كردووە.

فەرماندە و ئەفسەرانی هێزی دژەتیرۆری كوردستان ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ بەرگریكردن و پاراستنی كوردستان ڕاگەیاند و بەڵێنی وەفادارییان بۆ خوێنی شەهیدان و خەبات لە ڕێگەی ئازادی و سەرفیرازیی گەلی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی دووپات كردەوە.

هەر لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لە گوتەیەكدا باسی بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق و ناوچەكەی كرد و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی شی كردەوە.



وشە - رامیار جەواد