هه‌ندێكجار جەڵته‌ی دڵ لەپڕ ڕوو دەدات، بەڵام زۆربەی جار جەڵته‌ی دڵ بە ماوەیەکی درێژ ڕوو دەدات، هاوکات لەگەڵ دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک له‌سه‌ره‌تادا دواتر جه‌ڵته‌كه‌ت تووش ده‌بێت له دڵى مرۆڤ ده‌دات.
له‌وانه‌یه بپرسین ئه‌م نه‌خۆشییه چییه و هۆكار و چاره‌سه‌ر و نیشانه‌كانى چین؟ ، ئایه له نانیش ئه‌م نه‌خۆشییه ڕوو ده‌دات؟ ، ئه‌م پرسیاره‌ى چه‌ند پرسیارێكى تر له خواره‌وه به وردى باسى لێوه ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌تا بزانین دڵ چییه؟
دڵ، ئەندامێکی ناوەندییە لە کۆئەندامی سووڕاندا و ئەو ئەندامە ماسولکەییە کە قەبارەکەی دەگاتە نزیکەی قەبارەی مشتەکۆڵەیەک، دڵ دەکەوێتە ناو سنگە کەلێن له پشت ئێسكه كۆڵه‌ی نێوان سییه‌كانه‌وه، پاڵ به خوێنه‌وه ده‌نێت له ڕێی تۆڕێك لووله‌ی خوێنه‌وه.
پێكهاته‌ی دڵ چۆنه؟
په‌رده‌یه‌كی دوو توێی به‌تینه كه له توره‌گه ده‌چێت و پێی ده‌ڵێن په‌رده‌ی دڵ (pericardium)، ده‌وری دڵ ده‌دات كه شله‌یه‌ك ده‌رده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڵێكخشاندن له كاتی گرژبوونی دڵدا، دڵ به‌هۆی به‌ربه‌ستێكه‌وه كه پێی ده‌گوترێت به‌ربه‌ستی دڵ (septum)، دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو لا، لای ڕاست و لای چه‌پ، هه‌ر لایه‌كیش بۆ ژوورێكی سه‌روو كه پێی ده‌گوترێت گوێچكه‌ڵه (atrium)، ژوورێكی خواروو كه پێی ده‌گوترێت سكۆڵه (ventricle) دابه‌ش كراوه.
جه‌ڵته‌ى دڵ چییه؟
مردنی ماسولکەی دڵ یان جەڵتەی دڵ یان سه‌کتەی دڵ کە ھەروەھا بە (حەملەی قەلبی)یش ناسراوە له‌ناو پزیشكاندا، حاڵەتێکە کە تێیدا خوێن بۆ ماوەیه‌ك ناگاتە بەشێک لە ماسولکەکانی دڵ و بەم ھۆیەوە خانەکانی دڵ تووشی زیان دەبن یان دەمرن.
دەتوانیت ئەم نیشانانەی خوارەوە بخوێنیتەوە تا لە ڕێگەیانەوە پێشوەخت پێشبینی ڕوودانی جەڵته‌ی دڵ له خۆتدا:
یه‌كه‌م/ زۆربوونى ناڕەحەتی لە سنگدا: ئه‌مه دیارترین نیشانەی جەڵته‌ی دڵه كه هەبوونی ناڕەحەتی و ئازار و قورسبوونی سنگە، یان دەکرێت نەخۆشەکە هەندێکجار هەست بە جۆرێک لە ئازاری سووتانەوە بکات لە سنگیدا، هەریەکێک لەو نیشانانە جێگەی بایەخن و نابێت پشتگوێ بخرێن و پێویستیان بە پشکنینی پزیشکی هەیە به زووترین كات ئه‌گه‌ر تووشى ئه‌و حاڵه‌ته بوویت.
دووه‌م/ کەمبوونەوەی هەناسە: گەر هەناسەت کورتبووەوە و هەستت بە تەنگەنەفەسییەکی کت‌وپڕ کرد لە کاتی ئەنجامدانی کارە ئاساییەکانی ڕۆژانەت وەک (ڕۆیشتن، سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا) ئەوا پێویستە بە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت تەنانەت گەر هەستت بە هەبوونی ئازاری سنگیشت نەکرد.
سێیه‌م/ عارەقکردنێكی زۆر: عارەقکردنەوەیەکی زۆر ڕەنگە نیشانە بێت بۆ تووشبوون بە جەڵته‌ی دڵ، به‌تایبه‌ت ئه‌م حاڵه‌ته له وه‌رزى زستاندا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه لە وەرزی زستاندا عارەقکردن زۆر شتێکی ئاسایی نییە و وا باشترە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ پشکنین و دڵنیا بوون.
چواره‌م/ دڵ تێکەڵهاتن زوو زوو: هەندێکجار دڵتێکهەڵتان لەو کەسانەی تووشی جەڵته‌ی دڵ بوون ڕوو دەدات بەهۆی گیرانی یەکێک لە خوێنبەرەکانەوە، به ڕیژه‌یه‌كى زۆر له مرۆڤى ئاسایى.
پێنجه‌م/ سڕبوون لە قۆڵدا به به‌رده‌وامى: سڕبوونی قۆڵ زۆربەی جار بەهۆی هەبوونی کێشەی تەندروستیەوە لە دڵدا ڕوو دەدات.
شه‌شه‌م: تەتەڵەکردنی زمان له كاتى قسه‌كردندا: لە دەستدانی توانای قسەکردن یان قوڕسبوونی زمان و قسەکردن، دەکرێت هەندێک جار نیشانەیەکى سه‌ره‌تایى بێت بۆ تووشبوون بە جەڵته‌ی دڵ، له داهاتوویه‌كى نزیك.
هه‌ندێك كات پزیشكانى به‌ڕیتانى ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه مەرج نییە دەرکەوتنی ئەو نیشانانەی سەرەوە بەهۆی جەڵته‌ی دڵەوە بێت، بەڵکو دەکرێت بەهۆی گیرانی یەکێک لە خوێنبەرەکانەوە بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی بەدیکردنی یەکێک یان زیاتر لەو نیشانانەی سەرەوە وا باشترە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت لە پێناو رێگریکردن لە ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراو.
خۆ پاراستن له نه‌خۆشى جه‌ڵته‌ى دڵ چۆن ده‌بێت؟
زانایان لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌دا ئاشكرای دەكەن كە خواردنی نان دوای تێهەڵكێشانی لە زەیتی زەیتوون، مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی دڵ بۆ ماوەی شه‌ش هەفتە دوور دەخاتەوە.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ئەوانەی زەیتی زەیتوونیان خواردووە، ڕۆژانه له كاتى ژه‌مه‌كاندا، له‌و نه‌خۆشییه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى بوونی پێكهاتەی كیمیای فینۆلێك لە نێو زەیتی زەیتووندا كە یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و په‌ستان دروستكردن لەسەر لوولە سەرەكییەكانی خوێنبەر و خوێنهێنەری دڵ، بۆیە دوای پشكنینیان دەركەوتووە، بۆ ماوەی شه‌ش هەفتە بەهۆی خواردنی زەیتی زەیتوونەوە ئەم كەسانە لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ دووركەوتوونەتەوە.
پێكهاتەی فینۆلیك یارمەتیدەرە لە پاككردنەوەی لوولەكانی خوێن و لە میوەكاندا بوونی هەیە، بەتایبەتی زەیتوون، ڕێژەیەكی بەرزی ئەو پێكهاتەیەی تێدایە و كاریگەری بەهێزی هەیە لە چارەسەركردنی ئەو نەخۆشیانەی تووشی دڵ و لوولەكانی دڵ دەبن.
ئایه ئه‌و نه‌خۆشیه تووشى ژنان ده‌بێت؟
هەندێک نیشانە هەیە کە خانمان بە شێوەیەکی لاوەکی وەری دەگرن و گرنگی پێ نادەن کە وەکو تەنگە نەفەسی و هیلاکی و ئازاری گەدەو ئەمانە و چەندین نیشانەی تر کە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی خانمان دووچاری جەڵتە ببێتەوە، پزیشكه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه به‌ڵێ خانمان وه‌ك پیاوان بگره زیاتریش به‌هۆى په‌ستانه ده‌روونییه‌كانه‌وه تووشى نه‌خۆشى جه‌ڵته‌ى دڵ ده‌بن.
خانمان هەرچەندە بە درێژایی ڕۆژ سەرقاڵی کاری ڕۆژانەن و هەمیشە کاتەکانیان پڕن لە کار، بەڵام پێویست دەکات بچنە لای پزیشک و تەندروستی دڵیان بپارێزن، جەڵتەی دڵ لە خانماندا هەرگیز وەکو پیاوان نییە، چونکە لە خانماندا جەڵتە بە شێوەیەکی بێ دەنگ و زۆرجار یەکسەر بە مردن کۆتایی دێت، هەر بۆیە دەبێت ژنان ڕەچاوی ئەمانە بکەن.
یه‌كه‌م/ تەنگە نەفەسی پشتگوێ مەخە.
دووه‌م/ شەکەتبوونی زیاد لە پێویست.
سێیه‌م/ نزگرە و قرقێنە و ڕشانەوە و ئارەقکردنەوە و ئازاری گەدە.
چواره‌م/ ئازاری قەفەزەی سنگ.
پێنجه‌م/ خانمانی تووش بوو بە نەخۆشی شەکرە زیاتر ئاگادار بن.
له كۆتایدا پێویسته هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه چی بکەیت ئەگەر ئەم نیشانانەت لە کەسێکدا بینی و هەستت کرد تووشی جەڵتە دڵ دەبێت، ئه‌و كه‌سه یان هاوڕێته یان كه‌سێكى نزیكه یان هاوه‌ڵته له شوێنى كاره‌كه، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به سه‌رنجه‌وه بخوێنه‌وه:
* پێویسته سه‌ره‌تا پێوەندی بە فریاکەوتنەوە بکە یان نەخۆش بە خێرایی بگەیەنە یەکەی فریاکەوتن.
* نەخۆشەکە پاڵ بەکەوێنه، با پشوو بدات، جلوبەرگەکانی کەمێک بۆ شل بکەرەوە.
* ئەگەر پێشتر نەخۆشەکە نایترۆگلایسرینی بۆ نووسراوە بۆ نەخۆشی دڵ، یارمەتی بدە با بیخوات.
* ئەگەر هەستیاری نییە بە ئەسپرین، باشترە حەبێکی ئەسپرین بجوێت پاشان بیخوات.
* ئەگەر کەسەکە هۆشی نەبوو، ڕێگه‌ى CPR ی بۆ بکە و بیهێنه‌ره‌وه هۆش، گەر نەتزانی CPR چییه و چۆن ده‌كرێت؟، تەنیا پاڵه‌په‌ستۆ لە سنگی بکە بە خێرایی 100 دانە لە یەک خولەکدا.