ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی له ناوچه‌ی مانهاتن له شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا دانراوه، بووه‌ته یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی ساڵانه زۆرترین گه‌شتیار ڕووی تێ ده‌كات.
ئه‌م په‌یكه‌ره ساڵی 1989 له سه‌ری ساڵی تازه‌دا له لایه‌ن "ئه‌رتۆرۆ دی مۆدیكا" په‌یكه‌رتاشی لێهاتووی ئیتاڵی دروست كرا، خۆی پێشكه‌شی نیویۆركی كرد، به ته‌واوه‌تی ئه‌م په‌یكه‌ره ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ناوچه‌ی "ووڵ ستریت" كه شه‌قامێكی بازرگانییه، زۆربه‌ی بانكه‌كانی نیویۆرك له‌وێن و پاره‌گۆڕینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت، خه‌ڵكی ئه‌و شاره به یه‌كێك له هێماكانی به‌هێزی باری ئابووری خۆیانی داده‌نێن.
ئه‌رتۆرۆ له ساڵی 1987 ده‌ستی به دروستكردنی ئه‌م په‌یكه‌ره كردبوو، كاتێك بۆ سه‌ری ساڵی تازه پێشكه‌شی كردبوو، گوتبووی ده‌مه‌وێت هێز و توانای ئه‌م شاره بسه‌لمێنم و له‌مه‌وه وا له گه‌شتیاران بكه‌م به چاوێكی به‌هێز لێی بڕوانن.
په‌یكه‌ره‌كه له شێوه‌ی گایه‌كی شه‌ڕه‌نگێز دروست كراوه، ڕه‌نگێكی ئاڵتوونی هه‌یه، له كاتی دروستكردنیدا زیاتر له 360 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێچووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ په‌یكه‌رتاشێك نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌یه ڕێك و سه‌رنجڕاكێش په‌یكه‌رێك دروست بكاته‌وه، ئێسته ئه‌م گایه بووه‌ته هێمای بازرگانی و به‌هێزی ئه‌و بازاڕه ئابوورییه‌ی نیویۆرك، هه‌موو گه‌شتیارێك سه‌ردانی ده‌كات و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن.